لە ئێران دوو بارەگای ئایینی لە ڕوو ی زیارەتکاران کرانەوە
May 25, 2020 08:34 Asia/Tehran
هەردوو بارەگای ئیمام رەزا (ع) لە شاری مەشهەد و بارەگای حەزرەتی مەعسوومە(س) لە شاری قوم ئەمڕۆ دوشەممە کرانەوە .
هەردوو بارەگای ئیمام رەزا (ع) لە شاری مەشهەد و بارەگای حەزرەتی مەعسوومە(س) لە شاری قوم کە هاوکات لە گەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایروسی کۆرۆنا لە ئێران بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەم پەتایە بە شێوەی کاتیی داخرابوون ، لە ئەمڕۆوە کاژێرێک دوای هەڵاتنی خۆر تا یەک کاژێر بەر لە خۆرنشین لە رووی زیارەتکاران کراوەن .
زیارەت کردن و ئامادەبوون لەم شوێنانە بە لەبەرچاوگرتنی رێنماییە تەندروستیەکان رێگای پێدراوە .