دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران
تهمووز 06, 2020 18:01 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتی: لە ڕۆژی ڕابردووەوە تا بە ئەمڕۆ، ٢ هەزار و ٦١٣ نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆڤێد ١٩ لە ئێران تۆمار کراوە .
سیما سادات لاری بە ئاماژە بە ٢ هەزار و ٦١٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا، وتی: تا ئێستا ٢٤٣ هەزار و ٥١ کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون.
لاری، ژمارەی گیان لەدەستداوان بە هۆی ئەو نەخۆشیە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ١٦٠ کەس ڕاگەیاند و گوتی: ئاماری گیان لەدەستداوان تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، گەیشتووەتە ١١ هەزار و ٧٣١ کەس و ٢٠٤ هەزار ٨٣ کەسیش لە نەخۆشییەکە ڕزگاریان بووە و چاک بوونەتەوە.