ئاب 01, 2020 23:13 Asia/Tehran
  • روحانی : پێوەندیی قوڵی گەلانی ئێران و عێراق پشتیوانی لە جێبەجێ کرانی رێککەوتنی دوو وڵاتە

سەرۆکی کوماری ئیسلامیی ئێران رۆژی شەممە لە وتووێژی تەلەفۆنیی لە گەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی : بە ئیرادە و ھەوڵی جددی کاربەدەستانی تاران و بەغدا ، دوو لایەن کێشە و سەختیەکان وەپشت سەر دەنێن .

روحانی بە ئاماژە بەوەی کە ویستی ئێران دامەزرانی سەقام لە ناوچەدایە و لەم رێگایەدا پێبەندی ھەموو بەڵێنەکانیەتی ، گوتی : بە داخەوە ئەمریکا بە ھەوڵدان بۆپیلانی نوێ لەوان دەستدرێژیی بۆسەر فڕۆکەی مسافیریی ئێران ، نیشانە و عەلامەتی ھەڵە لە خۆی نیشان ئەدات . 

مستەفا کازمی ش  بە ئاماژە بەوەی کە دەستبەجێ دوای سەردانی تاران ، لیژنە گەلێکی بۆ کاراکردنی رێککەوتنەکان پێک ھێناوە گوتی : ئیرادەی کاربەدەستانی عێراق ، نەھێشتنی ھەموو لەمپەر و کێشەکانی بەردەم گەشەی پێوەندیی لە گەڵ ئێرانە . 

سەرۆک وەزیرانی عێراق گوتیشی : سیاسەتی بنەمایی عێراق کەمکردنەوەی بارگرژیی و بەرزکردنەوەی سەقام لە ناوچەکەدایە . 

سەرپەیڤ