کانونی دوھەم 14, 2022 20:20 Asia/Tehran
  • ئایەتوڵڵا مەکارمی شیرازی: سوکایەتی کردن بە پیرۆزایەتیی ئایینزا ئیسلامییەکانی دیکە ڕەوا نییە

ئایەتوڵڵا مەکارمی شیرازی لە سەر پێویستیی خۆبواردن لە سوکایەتی کردن بە ئایینزا ئیسلامیەکانی دیکە پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس، ئایەتوڵڵا عوزما ناسری مەکارمی شیرازی، لە دیداری حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «حەمید شەھریاری» سکرتێری گشتیی کۆگەی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان لە قوم وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە کەمینەیەکی توندئاژۆ ھەن کە دەبنە ھۆی دووبەرەکی و ئاڵۆزی وتیشی: دەبێ وتەی بیرمەندانی شێعەو سوننە بکرێتە پێوەرو بنەما نەک ژمارەیەکی کەم و توندئاژۆ.

ئایەتوڵڵا مەکارمی شیرازی بانگێشتنی کارناسان و گەورە پیاوانی سوننەو دیالۆگی بنەمایی و دروستی لەو بابەتە پێویستانەی دیکە ھێنایە ئەژمار مە دەبێ نووسینگەی کۆگەی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان گرینگایەتیی بداتێ.

ئەم مەرجەعی تەقلیدە وێڕای پێداگریی لە سەر پێویستیی خۆبواردن لە سوکایەتی کردن بە ئایینزا ئیسلامیەکانی دیکە ، وتی: لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە دوژمن فیرقەخوازیک ئایینزاخوازی و ئەتنخوازیی پەرە پێ دا ھەتا زەبر لەو یەکگرتووییە بوەشێنێ کە لە نێو کۆمەڵگا ئیسلامییەکاندا بەدی ھاتووە.

سەرپەیڤ