ته‌مووز 01, 2020 10:40 Asia/Tehran
  • جەختی حیزبوڵڵای عێراق لە سەر کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق

کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق پێی داگرت، بۆ پاراستنی سەروەریی ئەم وڵاتە لە سەر خەباتی خۆی بۆ وەدەرنانی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق بەردەوام دەبێت.

«جەعفەر حسەینی» وتەبێژی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی مەیادین بە دەربڕینی ئەمەی کە لە ساڵی ٢٠٠٣وە ھەتا ساڵی ٢٠١١ی زایینی چەکی خۆڕاگری ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراقی کردە ئامانج، وتیشی: چەکی خۆڕاگری بەش تفەنگ نییە، بەڵکو بڕواھەبوون بە خۆڕاگری لە بەرامبەر ھەرچەشنە داگیرکارییەکیشە.

حسەینی وتیشی: عێراق نابێتە وڵاتێکی ئەمریکی و یان ئیسرائیلی و یان بوکەڵەیەکی دەستی وڵاتانی کەنداوی فارس، بەڵکو وڵاتێکی عەرەبی ئیسلامییە و نەیاری بوونی ھێزەکانی ئەمریکییە.

وتەبێژی حیزبوڵڵای عێراق وتیشی: ئەمریکیەکان لایان وا بوو کە دوای شەھیدکرانی فەرماندەرانی خۆڕاگری، خەباتی دژی داگیرکەران لە عێراقیش کۆتایی پێ دێت، بەڵام دەبێ بزانن کە بەرخۆدانی دژی ھێزەکانی حەشدی شەعبی کاردانەوەی جەماوەری عێراقی بەدواوە دەبێت.

حسەینی وێڕای ئیدانەکردنی بەزێندرانی سنووری ئاسمانیی عێراق وتیشی: فڕۆکە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان بەبێ ئاگاداریی بەغدا سنووری ئاسمانیی عێراق دەبەزێنن و دیارە بەزێندرانی یەگبینی سنووری ئاسمانیی عێراقیش چەکی خۆڕاگری نەبێ ھیچی تر نایوەستێنێ.

سەرپەیڤ