یەحیا رەسوڵ : پێشمەرگە ناگەڕێتەوە کەرکوک
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند" هێزی پێشمەرگە ناگەڕێتەوە بۆ شاری کەرکوک".
بە پێی ھەواڵێکی سپی میدیا ، عەمید یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە تویتەری خۆی ڕایگەیاندووە" ئەوەی کراوە کۆبوونەوەی بووە بۆ تاوتوێکردنی ناوەندەکانی هەماهەنگی لە پارێزگاکانی دیالە و کەرکوک و نەینەوا بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی زانیاری و چاودێریکردنی جموجوڵەکانی داعش، تا چه‌کدارانی داعش ئه‌و بۆشاییانه نه‌قۆزنه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تیرۆرستی".
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق ره‌تیشیکردوه‌ته‌وه، هیچ بڕیارێک درابێت بۆ بڵاوه‌پێکردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ که‌رکوک و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری.
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دەنگۆی ئەوە بڵاوبوەوە کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی نیشانداوە بە گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ سنووری کەرکوک.