پەیکەری شاعیری گەورەی کورد غولامڕەزاخان ئەرکەوازی دانرا و پەردەی لەسەر لادرا
ئادار 01, 2021 21:31 Asia/Tehran
پەیکەری شاعیری گەورەی کوردی ئیلامی غلامڕەزاخان ئەرکەوازیی لە شار ی چوار دانرا و پەردەی لەسەر لادرا .
بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، ئەم پەیکەرەیە کاری مامۆستا شوکڕوڵڵا شێرخانیە کە بە ئامادەبوونی فەرماندار ، پێش نوێژی ھەینی ، سەرۆکی شارەوانی و ئەنجوومەنی ئیسلامیی شار و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی شاری چوار پەردەی لەسەر لادرا .
غوڵامڕەزا ئەرکەوازی لە عارفانی بەناو بانگ و شاعیرانی ناوداری کورد ، لە دایکبووی گوندی بانوێزەی سەر بە شاری چوارە .
موناجات نامە و ھۆنراوەی بەنێوبانگی باوە یاڵ لە بەرھەمەکانی ئەو شاعیرە، لە باری داڕشتی ئەدەبی و ھەست و سۆزی قوڵ ، سەرنجڕاکێش و بەھێزە .