حوزه‌یران 23, 2022 16:04 Asia/Tehran
  • ئه‌م ئێواره‌یه‌ له‌ دێربی هه‌رێمی کوردستان هه‌ولێر و نه‌ورۆز ڕووبه‌رووی یه‌کتر ده‌بنه‌وه‌

لە گەڕی سیی و حەوتەم و پێش کۆتایی خولی تۆپی پێی یانە پلە نایابەکانی عێراق، کاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ بەکاتی هەولێرو لە یاری دێربی هەرێمی کوردستان، یانەی هەولێر دەبێتە میوانی یانەی نەورۆزو یاریەکەش لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

 هەردوو یانە دوایین یەکەی مەشقیان بۆ خۆئامادەکردن بۆ ئەم یاریە سازکرد، یانەی نەورۆز بە کۆکردنەوەی چل و هەشت خاڵ لە پلەی دەیەمی ڕیزبەندی یانەکان دایەو یانەی هەولێر بە 44 خاڵ لە پلەی یازدەمی ڕیزبەند دێت و هەردوو یانەش بۆ وەرزی داهاتوو مانەوەیان لە ڕیزی یانە پلە نایابەکان مسۆگەرکردووە کە چاوەڕوان دەکرێت ناوی خولی نایابی عێراق بۆ خولی یانە پیشەگەرەکان بگۆڕێت و بە بەشداری 18 یانە بەڕێوەبچێت، لەم وەرزەدا یانەی شوڕتە نازناوی خولی نایابی عێراق بە شێوەی پێشوەخت و به‌ر له‌ حه‌وت گه‌ڕ له‌ کۆتاییهاتنی خوله‌که‌ مسۆگه‌رکرد.

سەرپەیڤ