دادگایی کردنی نەتانیاھوو دوای ھەڵبژاردنەکانی رژێمی زایۆنی
شوبات 24, 2021 18:29 Asia/Tehran
میدیاکانی رژێمی زایۆنی باسی دەسپێبوونی دادگایی کرانی بنیامین نەتانیاھوو سەرۆک وەزیرانی ئەم رژێمە دەکەن دوو حەوتەی دوای ھەڵبژاردنەکانی ئیسراییل .
بە پێی ئەم راپۆرە ، لە کورتە کۆبوونەوەیەک دا کە 8ی شوبات بەڕێوەچوو ، نەتانیاھوو لە دادگای ناوەندیی رژێمی زایۆنی لە قودس ئامادە بوو و تاوانەکانی گەندەڵی دارایی لە دژی خۆی ڕەتکردەوە و پارێزەرەانی ئەو ، بەڵگەکانی خۆیان لەمەڕ بێتاوانیی سەرۆک وەزیرانی رژێمی ئیسراییل خستەڕوو .
ئەوان گوتیان لێکۆڵینەوەکان تاڕادەیەک لێدوانی پێویستیان تێدا نیە . لە ھەمان کاتدا دادوەرەکان گوتیان ئەوە بە ھیچ جۆر لە راست بوونی رەوتی دادڤانی کەم ناکاتەوە .
سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی تاوانبارە بە بەرتیل وەرگرتن ، پارەگلدانەوە و پێشێلکردنی متمانەی گشتیی .