شوبات 25, 2021 08:31 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوەی نەتەوەکان: ئیسرائیل دەبێ واز لە کاول کردنی ماڵی فەلەستینیەکان بھێنێت

ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە ڕژێمی زایونی کرد ھەتا سیاسەتی ئامانجداری تێکدانی ماڵی فەلەستینییەکان ڕابگرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، «لین ھاستینگەر» ڕێکخەری کاروباری مرۆڤیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین ڕۆژی چوارشەممە پێی داگرت، ئیسرائیل دەبێ تەواوی ئۆپراسیۆنەکانی کاول کردن و تێکدانی ماڵ و سامانی فەلەستینییەکان خێرا ڕابگرێت.

«ھاستینگەر» ئاماژەی کردە سەردانی ئەم دواییەی خۆی بۆ ناوچەی « حومسولبوعقیە» ھەڵکەوتوو لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن و وتیشی: ئیسرائیلییەکان ماڵ و سامانی ئەو خەڵکەیان کە دانیشتووی ئەم ناوچەیەن لە مانگی فڤریەوە ھەتا ئێستا پێنج جار تێک و پێک داوەو یان دەستیان گرتووە بە ملیاندا.

ئەم کاربەدەستەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتووشیەتی: دەواز، تانکیی ئاو و خۆراک و ئایکی ئاژەڵەکان لەم ناوچەیەدا سەرباری داخوازیی بەردەوامی کۆمەڵگای جیھانی دەستیان گیراوە بە مل دا.

جیمی مەک گوڵدریک ڕێکخەری کاروباری مرۆڤ دۆستانەی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش لەم دواییەدا ڕایگەیاند: ئیسرائیل لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە ھاوکات لەگەڵ تەشەنای بەربڵاوی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تێکدان و کاول کردنی نایاسایی پەرە پێداوە.

 

سەرپەیڤ