May 06, 2021 03:03 Asia/Tehran
  • عەبدولمەلیک حوسی: لە ڕوانگەی جەماوەری یەمەنەوە، ئیسرائیل مەترسییەکی بەبڕشتانەیە بۆ ئوممەتی ئیسلامی و سەقامی ناوچەکە

سەرۆکی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن وتی: جەماوەری ئەم وڵاتە دوژمنی ئیسرائیلی بە مەترسییەک بۆ تەواوی ئوممەتی ئیسلامی و سەقام و ئاسایشتی ناوچەکەو جیھان دەزانن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، عەبدولمەلیک حوسی سەرۆکی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: ڕۆژی جیھانیی قودس بۆنەیەکی گرینگە کە دەبێ ئوممەتی ئیسلامی ڕابێ و لە بەرامبەری دا ھەست بە بەرپرسایەتی بکات، چونکو ئیسرائیل ڕژێمێکی داگرکەرە کە ڕەوایەتیی نییەو دەبێ بنەبڕ بکرێت.

حوسی بە دەربڕینی ئەمەی کە جەماوەری یەمەن ھەڵوێستێکی نەگۆڕیان لە بەرامبەر یارمەتی دانی جەماوەری فەلەستین و ڕزگار کرانی قودسی داگیرکراو ھەیە، ئاماژەی کردە سەرنەوی کردنی ھێندێک وڵاتی عەرەبی لە ھەمبەر ڕژێمی زایونی و وتی: کردەوەی ئەو وڵاتانە ئاراستەی ھەمیشەیی و مەرایی کارییان ئاشکرا دەکات.

سەرۆکی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن، پێداگریی دەوڵەتی سەعودی  لە سەر بەردەوامی دان بە گرتن و ڕاپێچ  کردنی ئەندامانی حەماسیشی بە خەیانەت کردن لە ئوممەتی ئیسلامی و ھاوڕێیەتی کردنی دوژمنان زانی و جارێکی تر داوای لە دەوڵەتی سەعودی کرد کە لە بەرامبەر ڕزگار کردنی دوو فڕۆکەوانی ئەو وڵاتە و کۆمەڵێک لە ئەفسەرانی سەعودی ، فەلەستینییە یەخسیرەکان ئازاد کات و خۆی لە لەو زۆنگاوەی  خەیانەت کە تێی کەوتووەو لەو ستەمەی کە لە  فەلەستینییەکان دەیکات، ڕاپسکێنێ.

دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بە دەستپێشخەریی حەزرەتی ئیمام خومەینی«رە» دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک ڕۆژی جیھانیی قودس ناودێری کراوە.

سەرپەیڤ