ئاب 05, 2022 16:50 Asia/Tehran
  • حیزبوڵڵا؛ تەلەبیب تەختی زەوی دەکەین

ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندیی حیزبوڵڵا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھەڕەشەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی زایونی لە سەر ھاوکێشەی لە نێو بردنی تەلەبیب لە بعەرامبەر لەنێوبرانی زایەحە پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی قودسولعەرەبی چاپی لەندەن، «شێخ نەبیل قاووق» ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: خۆڕاگریی موشەکەکانی خۆی ئامادە و تەیار کردووەو مەکۆکانی ھەڵێنجاندنی گازی «کاریش»و واوەتر لەوانەش دەکاتە ئامانج.

قاووق وتیشی: ئەگەر سەرکردەکانی دوژمنی ئیسرائیلی دەیانزانی کە خۆڕاگریی چیی بۆ دامەزراوە ستراتژییە نەوتی و گازی و سەربازییەکانی ئیسرائیل ئامادە کردووە، ئیدی قەت شەوان خەویان لێ نەدەکەوت.

مەیدانە گازی و نەوتییەکانی «کاریش» پتر لە ١٥ ساڵ لەمەوبەر لە گوێئاوەکانی لوبنان دا دۆزرایەوە، بە پێی لێکدانەوەکانی کۆمپانیا نێونەتەوەییەکان، ھەڵگری بڕێکی زۆر گازی سروشتی و نەوتییە و ئەوەش دەرکەوت کە ھێندێک لەو مەیدانانە لە نێوان فەلەستین و لوبنان دا ھاوبەشن.

سەرپەیڤ