کانونی دوھەم 17, 2016 19:56 Asia/Tehran
  •  وشداری ئێراق بە تورکیا

ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی ئێراق لە کاردانەوە بە مانه وه ی هێزەکانی تورکیا لە خاکی ئێراق ، هەڕەشەی کەڵک وەرگرتن له بژاردەی سەربازی لە ئانکارا کرد .

وەزیری دەرەوەی ئێراق لەو بارەوە وتی : قەبووڵکرانی بەزاندنی دەسەڵاتداریەتی ئێراق بە واتای ئامادە بوونی هێزەکانی تورکیا لە خاکی ئێراقە و دەوڵەتی بەغدا نە تەنیا ئەو سووکایەتیە قەبووڵ ناکات بەڵکوو خوازیاری پاشە کشەی خێرا و تەواوی سەربازانی تورکیا لە خاکی ئێراقە . ئێراق لە سەرەتاوە دەسدرێژی هێزەکانی تورکیای بە بەزاندنی نیاز پاکی دراوسێیەتی دوو وڵات زانی و داوای لە تورکیا کرد خێرا خاکی ئەو وڵاتە بە جێ بێڵێ و کۆتایی بدات بەو یاریە مەترسیدارە . سوپای تورکیا دیسامبری 2015 بە بیانووی ڕاهێنانی هێزە پێشمەرگەکانی کوردی ئێراق ؛ چوونە ناو مووسڵ لە پارێزگای نەینەوا لە باکووری ئێراق . ئێراق تا ئێستا بە دان بە خودا گرتن و شەرمەزار کردنی ئەو کارە نا یاساییە خوازیاری کۆتایی دان بە سیاسەتی سەربازیانەی تورکیا لە ناوچە و ئێراق بووە و بە نیاز بووە کە لە ڕێگای کۆمەڵگای نێونەتەوەییەوە ڕێگاچارەیەک بۆ داگیرکرانی خاکی خۆی بدوزێتەوە . شەرمەزار کردنی ئامادە بوونی هێزەکانی تورکیا لە خاکی ئێراق لە لایەن کۆمکاری عەرەب و ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش نیشاندەری نەیاریەتی جیهانی لە گەڵ سیاسەتی داگیرکارانەی دەوڵەتی تورکیایە . سەرەڕای نەیاریەتی و وشداری ئاشکرای ڕێبە رانی ئێراق و ڕێز گرتن لە سەروەری خاکی ئەو وڵاتە ، دەوڵەتی ئانکارا پێداگرە لەسەر نەبردنە دەری هێزەکانی لە ئێراق . بەلەوەش دەوڵەتەکانی تورکیا لە دەیەکانی ڕابردوودا خەیاڵی لکاندنی مووسڵ بە خاکی تورکیا و زاڵ بوون بەسەر ناوچە نەوتیەکانی کەرکووک و مووسڵیان لە سەر بوو بەڵام ئێستا وادێتە بەرچاو کە بەرەنگار بوونەوەی داعش بووەتە بیانووی هەوڵی تورکیا لەو بوارەدا . باگرژی لە ئاڵۆزیەکانی بەغدا ئانکارا لە ساڵەکانی ڕابردوودا بە هۆی هاوکاریەکانی دوو لایەنەی ئانکارا لە گەڵ ناوچەی کوردستانی ئێراق بۆ فروشی نەوتی ئەو ناوچەیە بە بازارە جیهانیەکان و هەروەها بوردمانی ناوچە باکووریەکانی ئێراق بە بیانووی لەناو بردنی پارتی کرێکارانمی کوردستانی تورکیا پەکەکە توندتر بووەتەوە و ئێستاکە بە داگیرکردنی خاکی ئێراق گەیشتووەتە ئاستی خۆی . خوڕاگری ئێراق نەتەنیا لە لایەن تێرۆریستە تەکفیریەکانەوە بەڵکوو لە لایەن ئەکتەرانی ناوچەیی و بیانیەوە هەڕەشەی لێ کراوە . ڕەوتی تێرۆریستی تەکفیری داعش لە ژوئەنی 2014 ناوچەگەلێک لە ئێراقیان داگیر کردووە و لە داگیر کردنی مووسڵ و بەشگەلێکی دیکە لە ئێراق لە لایەن تورکیا و عەرەبستان و قەتەر و ئەمریکا و ڕژیمی زایونی بە ڕاشکاوی لایەنگری لێ دەکرێت . لەوەها بارودۆخێکدا تورکیا بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی داعش دەسدرێژی کردووە بۆ سەر باکووری ئێراق و داگیرکرانی خاکی دراوسێ لەو ڕێگایەوە پاساو ناکرێت . پاوانخوازی تورکیا لە ئێراق و ئامادە بوونی سەربازانی تورکیا لە ئێراق و بە واتای دەسدرێژکاریە کە لە گەڵ یاسا نێونەتەوەییەکان یەک ناگرێتەوە ناکات .