روحانی: کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرفەتێکە بۆ گەیاندنی دەنگی گەلی ئێران بە جیهان
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان دەرفەتێکی شیاوە بۆ گەیاندنی دەنگی گەلی ئێران بە گوێی جیهان و سڕینەوەی دڕدونگییەکانی ئەگەریی بیروڕای گشتیی ئەمریکا و رۆژاوا.
حەسەن رۆحانی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەیانی ڕۆژی یەکشەممە بەرلە بە جێ هێشتنی تاران بەرەو نیۆیۆرک بەمەبەستی بەشداریکردن لە حەفتا و دووهەمین کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نێو کۆڕی پەیامنێران وتی : سەرباری وتاردان لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەگەڵ بەڕێوەبەرانی بەرپرسی میدیاکانی گشتیی ئەمریکا، سیاسەتڤانان و بەرپرسانی هزرگەکانی ئەمریکا و ڕێبەرانی ئیسلامیی ئەمریکا و ئێرانییەکانی دانیشتووی ئەم وڵاتە دیدار و وتووێژ دەکات و هەڵوێستی ئێران شی دەکاتەوە .
روحانی هەروەها وتی : لەم سەفەرە لەگەڵ سەرۆکی وڵاتانی بەلژیک، سوید، ئوتریش، فەرەنسا، بەریتانیا، ژاپۆن، پاکستان، ئەفریقای باشووری و بولیوی دیدار دەکات و لەم چاوپێکەوتنە سەبارەت بە پێوەندییەکانی دوولایەنە، پرسەکانی ناوچەیی، بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی و پرسی کوشت وبڕی موسوڵمانانی میانمار وتووێژ دەکات .
ناوبراو وتیشی: لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان کۆبوونەوەیەک لەلایەن ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی سەبارەت بە کوشتنی موسوڵمانانی میانمار و کۆبوونەوەیەک لەسەر پرسی ژینگە و ئاو و هەوا پێک دێت .
سەرۆکی هێزی بەڕێوەباریەتیی ئێران لە درێژە دا هەنگاوی هاوبەشی بە ڕێککەوتنێک بە قازانجی ئاسایش، سەقام و گەشەی ناوچەکەو جیهان زانی و وتیشی : نەیارانی ئەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە بەرتەسکن .
حەسەن روحانی هەروەها بە ئاماژەدان بە پڕۆپاگەندەی هەمیشەیی و نەرێنیی ڕۆژاوا بەتایبەتی ئەمریکا بە دژی ئێران وتی : پڕۆپاگەندەی جیهانی سەبارەت بە وڵاتانی ئیسلامی و بە تایبەتی ئێران لەگەڵ ڕاستییەکان مەودای زۆرە و ئێران لەکۆبوونەوەی کۆگەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان هەڵوێستەکانی خۆی ڕادەگەیەنێ .
سەرۆکی کۆماری ئیسلاامیی ئێران بەڕاگەیاندنی ئەمەی ئێران خوازیاری پەرەی پێوەندی وکاریگەر لەگەڵ جیهان وتیشی : قەیرانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین ڕێگەچارەی سەربازیی نییەو چارەسەرکرانی ئەم گرفتانە وتووێژی سیاسییە و پرسی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمیش پێویستی بە هاوکاریی هەموو وڵاتانە .
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەمەبەستی بەشداریکردن لە حەفتا و دووهەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە تارانی بەرەو نیۆیۆرک بە جێ هێشت.