تشرینی دووه‌م 13, 2017 17:51 Asia/Tehran
  • هاوخەمی  دەربڕینی  ڕێبەرانی جیهان لە گەڵ بەجێ ماوانی  قوربانیەکانی بوومەلەرزەکەی  ئێران و ئێراق

دەوڵەتەکانی ئەفغانستان و هێندستان و کۆماری ئازەربایجان و پاکستان هاوخەمیان دەبڕی لە گەڵ بەجێ ماوانی قوربانیەکانی بوومەلەرزەکەی ئێران و ئێراق .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  هەواڵدەری تەسنیم " موحەمەد ئەشرەف غەنی " و عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا "  سەرۆک کۆماری و سەرۆکی ئەنجۆمەنی کارگێڕی   دەوڵەتی  یەکگرتووی نیشتمانی  ئەفغانستان  ڕۆژی  دووشەمە  بە نوێنەرایەتی لە لایەن  دەوڵەت و نەتەوەی  ئەفغانستان قوربانی بوونی   سەدان کەسیان  بەهۆی  بوومەلەرزەکەی  دوێنێ شەو    لە خەڵک و  دەوڵەتەکانی  کۆماری  ئیسلامی   ئێران و ئێراق  سەرەخۆشی کرد .  هەروەها وەزارەتی  دەرەوەی  پاکستانیش  ڕۆژی  دووشەمە  بە  بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە گەڵ خەڵک و دەوڵەتی  ئێران و ئێراق لەو بارەوە  هاوخەمی دەبڕی . خاجە موحەمەد  ئاسەف " وەزیری  دەرەوەی  پاکستان  بە دەربڕینی  خەم و پەژارەی خۆی بە بۆنەی  کارەساتی  دڵتەزێنی  بوومەلەرزەکەی  ناوچەی  ڕۆژئاواییەکانی  ئێران و ئێراق    ڕایگەیاند   دەوڵەت و نەتەوەی  پاکستان  لەو ڕوژه دژوارانه دا  لە پاڵ خەڵکی  ئێران و ئێراقدا دەبێت . هەروەها  سەرۆک کوماری ئازەربایجان  لە پەیامێکدا   قوربانی بوونی  ژۆمارێک  لە هاووڵاتیانی بە هۆی   ڕوودانی  بوومەلەرزە  لە ئێرانی  لە   سەرۆک کۆمار و نەتەوەی  ئێران و بە جێ ماوانی  قوربانیەکانی  ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە  سەرخۆشی کرد .لە پەیامه که ی   ئێلهام عەلی ئۆف " ڕوولە  سەروک کۆماری  ئێراندا هاتووە  کۆماری  ئازەربایجان خۆی بە شەریکی خەم و پەژارەی  خەڵکی ئێران   دەزانێ و لە گەڵ بەجێ ماوانی  ئەو  ڕووداوە دڵتەزێنە  هاودەردی  دەکات .  هەروەها سەرۆک وەزیرانی  هێندستانیش  لە پەیامێکدا  لە پەیجی توئیتری خۆی  هاوخەمی خۆی لە گەڵ بەجێ ماوانی  قوربانیەکانی  بوومەلەرزەکەی  ئێران  دەربڕی . نارندرا مۆدی "   سەرۆک وەزیرانی هێندستان   ڕۆژی  دووشەمە لە پەیامێکدا  سەرەخۆشی خۆی ڕاگەیاند .

سەرپەیڤ