ئاب 21, 2020 01:40 Asia/Tehran
  • زەریف لە نامەیەک دا بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشت: ئەمریکا ھیچ مافێکی بۆ ھەوڵدان لە ئاراستەی بووژاندنەوەی بایکۆتەکان نییە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە نامەیەک بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ھەنگاوی نایاسایی ئەمریکا بۆ کەڵکاژۆیی لە میکانیزمە گونجێندراوەکانی نێو بەرجامی بۆ بووژاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێران بە ڕەت کراوە زانی و پێی داگرت: واشێنگتۆن ھیچ مافێکی بۆ ھەوڵدان لە ئاراستەی بووژاندنەوەی بایکۆتەکان نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «موحەممەد جەواد زەریف» لە نامەکەی دا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئەمریکا ھیچ  مافێکی بۆ ھەوڵدان لە ئاراستەی بووژاندنەوەی بایکۆتە نێونەتەوەییەکانی دژی ئێران نییە، داوای لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کرد ھەتا لە بەرامبەر ئەم ھەنگاوەی ئەمریکادا بوەستێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای جەخت کردن لە سەر ئەمەی کە پاسای ئەمریکا بۆ بە حەقدار نواندنی خۆی لەمەڕ بووژاندنەوەی بڕیارنامە ھەڵوەشاوەکانی پێشوو، بە دوورە لە ھەرچەشنە ڕەوایەتی و یان وەجمەندییەک، وتیشی: ھەڵوێستی مەترسیدارو نایاسایی واشێنگتۆن داب و نەریتە باوەکانی مافی نێونەتەوەیی پێشێل کردووە.

لە نامەکەی زەریف بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشت جەخت لەوەش کراوەتەوە کە، داسەپاندنی بایکۆت نمونەیەکی ئاشکرا کەڵکاژۆیی و پێشێلکردنی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەم ئەنجومەنە و بڕیاری دیوانی نێونەتەوەیی دادو ێڕبارنامە جۆربەجۆرەکانی کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ماقی مرۆڤە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەکەی دا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشت ، ڕایسپاردووە ھەتا پێش بە کەڵکاژۆیی ئەمریکا لە میکانیزمی چارەسەریی ناکۆکییەکانی بەرجام ئەویش بە مەبەستی لەبار بردنی یەکجاریی ڕێککەوتنەکە بگرێت و خۆی لە قەرەی وەرگرتنی جاڕنامەکەی ویلایەتە یەکگرتووەکان و بە فەرمی ناسینی کاریگەرییەکانی نەدات.

زەریف لە کۆتایی نامەکەی دا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ئێرانییەکان چاوەڕوانی ئەوە دەکەن کە مافەکانیان لە چوارچێوەی ئەم بڕیارنامەیەدا دەستەبەر بکرێت و ویلایەتە یەکگرتووەکان لە بەر ئەو زەبرە قەرەبوو نەکراوانەی کە لە گەلی ئێرانی داوە، ناچار بە وەڵامدانەوە بکات.

سەرپەیڤ