ئایەتوڵڵا ئەعرافی: سوکایەتی کردن بە قورئان بە ناوی ئازادییەوە کردارێکی قیزەونە
بەڕێوەبەری حەوزەکانی عیلمیەی ئێران سوکایەتی کردن بە قورئانی پیرۆزی بە ناوی ئازادییەوە بەکردارێکی قیزەون زانی.
ئایەتوڵڵا «عەلیڕەزا ئەعرافی» بەڕێوەبەری حەوزەکانی عیلمیەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە سوکایەتی کردن بە قورئانی پیرۆز لە وڵاتی سویید وتی: سوکایەتی کردن بە قورئانی پیرۆزو کرداری نائاوەزمەندانەی سوتاندنی ئەم پەڕتوکە ئاسمانییە کە جاروبار دەبێتە ھۆی بێزاری و نەفرەت، ئەمجارەیان لە ڕۆژانی ماتەمینی بۆ سەروەری بیرئازادانی جیھان و سەییدی شەھیدان حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) زۆر قیزەون تر خۆی دەرخست و بووە ھۆی ڕق و توڕەیی یەکدەستی بیرئازادان و شوێنکەوتووانی ئایینە ئیلاھییەکان لە جیھان و بە تایبەت ئوممەتی ئیسلامی.
ئایەتوڵڵا ئەعرافی وێڕای ئیدانەکردنی ئەم ھەنگاوە دزێوەو داکۆکی کردنی موستەکبیران، گەلانی جیھانی بۆ گرتنی ھەڵوێستێکی ڕوون و زوڵاڵ لە بەرامبەر ئەم توندئاژۆییەو ھەروەھا دامەزراوە نێونەتەوەییەکانیشی بۆ دانانی یاسایەکی پێشگرانە و ئامادەکردنی جاڕنامەیەکی ھاوبەشی ئایینی بانگێشتن کرد.