پیتاندنی زیاتر له یەک ھەزار سانتریفوژ لە سایتی فۆردۆ
ئهیلوول 13, 2020 22:03 Asia/Tehran
سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بە ئاماژە بە جێبەجێ کرانی ھەنگاوەکانی کەمکردنەوەی بەڵێنەکانی ئێران لە رێککەوتنی ناڤۆکی لە لایەن تارانەوە گوتی : ھەزار و 44 سانتریفووژ لە سایتی فۆردۆ پیتاندن دەکەن .
عەلی ئەکبەر ساڵحی رۆژی یەکشەممە گوتی : پیتاندن بە رادەی پێویست لە ئێران ئەنجام دەبێ و مادە پیتێنراوەکانیش پاشکەوت دەکرێن .
ساڵحی بە ئاماژە بە کێشە و دەبەریەکدابوونی سیاسیی ئێران لە گەڵ ئیستکباری جیھانیی جەختی کردەوە : کۆماری ئسلامیی لە سەرەتای شوڕشەوە لەم کێشەیە دابووە و بەرەبەرە ئەم کێشەیە گۆڕا بۆ پرسی ناڤۆکی بەڵام سەرەنجام تاران توانی ئەمریکا لەم کێشەیەدا تەریک بخات و ئەوە دەسکەوتێکی زور بەنرخە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران .