ڕەییسی: سەرکردەکانی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و بەحرەین بڕوایان بە جەماوەر سالاری نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i386478-ڕەییسی_سەرکردەکانی_میرنشینە_یەکگرتووە_عەرەبییەکان_و_بەحرەین_بڕوایان_بە_جەماوەر_سالاری_نییە
سەرۆکی ھێزی دادی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە سەرکردەکانی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و بەحرەین بڕوایان بە جەماوەر سالاری نییە، وتیشی: جەماوەری موسڵمانی ئەم وڵاتانە قەت خەیانەت لە ئارمانجەکانی فەلەستین ناکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 15, 2020 03:31 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: سەرکردەکانی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و بەحرەین بڕوایان بە جەماوەر سالاری نییە

سەرۆکی ھێزی دادی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە سەرکردەکانی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و بەحرەین بڕوایان بە جەماوەر سالاری نییە، وتیشی: جەماوەری موسڵمانی ئەم وڵاتانە قەت خەیانەت لە ئارمانجەکانی فەلەستین ناکەن.

«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای دادەڤانیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی بەحرەین و  میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایونی وتی: جەماوەری وڵاتانی ناوچەکە بەردەوتم بەرامبەر بە قودسی پیرۆزو ئەو ستەمە حەفتا ساڵەیەی کە زایونییەکان لە فەلەستینییەکانی دەکەن ھەستیارن و ھەنگاوی ھێندێک لە ڕژێمە دەستنیاکان ناخرێتە ئەستۆی جەماوەری ئەم وڵاتانە.

سەرۆکی ھێزی دادی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە «ڕژێمی زایونی بە پێی بەڵێنی ئیلاھی ڕەوتەنییە» وتیشی: ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی ھێندێک لە وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ڕژێمی ساختەو داگیرکەری زایونی لە بەر بڕوانەبوونی سەرکردەکانی ئەم وڵاتانە بە خودایە، بۆیە چارەنووسی گەلانی خۆیانیان ئاوا بە ڕەوتێکی بەتاڵ و فەوتان ھەڵگرەوە گرێ داوە.

ڕەییسی لە درێژەدا وتیشی: کەس بە خیانەت کردن لە فەلەستین و قودسی پیرۆز ھێزمەند نابێت و ئەم ڕەوشت و پەیوەندییانە بەردەوام نابن و بەس بەستێن بۆ لەنێوچوونیان خۆش دەکات.