ئه‌یلوول 26, 2020 17:19 Asia/Tehran
  • ڕوحانی : ناو و نیشانی هەموو جەنایەتەکان دژی نەتەوەی ئێران کوشکی سپیە

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئاماژە بە کردەوەی دوژمنکارانەی ئەمریکا دژی نەتەوەی ئێران وتی : ناو و نیشانی هەموو جەنایەتەکان دژی نەتەوەی ئێران کوشکی سپیە.

 

حەسەنی ڕوحانی  سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران  ڕوژی شەمە لە دانیشتنی ئەرکانی نیشتمانی ڕووبەڕوو بوونەوەی کورۆنا بە وتنی  ئەوەی کە  ئەمریکیەکان لە دوو ساڵی ڕابردوو بە  بایکوت کردنی هەڵە ؛  نایاسایی ودژە مرۆیی و هەروەها  ئوپڕاسیونی  ترۆریستیی  ؛ لانیکەم 150 میلیار دۆڵار خەساری لە وڵات داوە وتیشی : ئەوان تەنانەت  بەریان گرتووە بە گواستنەوەی دەوا و دەرمان ومادەی خۆراکی بۆ ئێران وگەورەترین  جەنایەتی مێژووییان ئەنجام داوە .

   ڕوحانی وێڕای ئاماژە بە نەیاریەتی ئەمریکا لە گەڵ قەرزی  پێنج میلیار دۆڵایی ئێران لە سندوقی  نێونەتەوەیی  دراو بۆ دابینکردنی دەوا و دەرمان و کەرەستەی دەرمانی و نەخوشخانە  وتیشی :  وەزیری دەرەوەی  ئەمریکا  وەزیری  جەنایەتە  و شانازی بە دوژمنی کردن لە گەڵ ئێران دەکات .

سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کرد سەرچاوەی هەموو کێشەکانی خەڵکی ئێران  ڕژیمی زایونی و توندڕەویەکانی  ئەمریکایە و ئەمڕو  فەرماندەرایەتی ئەو جەنایەتگەلە دژی خەڵکی ئێران ئەمریکایە .

 

سەرپەیڤ