زەریف: کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کۆتایی بە پێوەرە دووفاقانە پڕ لە شەرمەکانی بھێنێت
وە زیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە شەھید کرانی زانای ھەڵکەوتەی ناڤۆکیی ئێران لە ھێرشێکی تیرۆریستی دا، لە سەر پێویستیی کۆتایی ھێنان بە پێوەرە دووفاقانە پڕ لە شەرمەکانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و بەتایبەت یەکێتیی ئەورووپا پێی داگرت.
«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە توییتێردا وێڕای ئاماژە کردن بە تیرۆری زانای ناڤۆکیی ھە ڵکەوتەی ئێران بە ھۆی تیرۆریستانەوە نووسی: ئەم کردەوە ترسنۆکانەیەی کە شوێنپەنجەی ئیسرائیلی پێوە دیارە، دەربڕی ھەوڵدانیان بۆ ھەڵایساندنی شەڕە لە ڕووی دۆش داماوییەوە.
زەریف جەختی لەوە کردەوە، ئێران لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی ، بە تایبەت یەکێتیی ئەورووپا داوا دەکات ھەتا پێوەرە دووفاقانە پڕ لە شەرمەکانیان وەلا بنێن و ئەم کردارە تیرۆریستییە ئیدانە بکەن.
وەزیری دەرەوەی ئێران بەرلەمەش ھەر لە بەیاننامەیەک دا تیرۆری «موحسین فەخری زادە» سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێرانی بە ھۆی تیرۆریستانەوە ئیدانەو ڕوودانی کارەساتەکەی لە گەلی ئێران سەرەخۆشیی کرد بوو.