زەریف: بەرپرسایەتیی شوێنھاتی ھەرچەشنە سەرەڕۆییەکی شیمانەیی لە ئەستۆی واشێنگتۆنە
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھاوتای کوێتیی خۆی وێڕای ئاماژە کردن بە سەرەڕۆییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە کەنداوی فارس، بەرپرسایەتیی شوێنھاتی ھەرچەشنە سەرەڕۆییەکی شیمانەیی لە ئەستۆی واشێنگتۆن زانی.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و کاروباری لێدوانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، «شێخ ئەحمەد ناسر موحەممەد سەباح» وەزیری دەرەوەی کوێت لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لە سەرەتای ساڵی تازەی زایینی، لەگەڵ «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران، دوایین کاروباری ھاتوپەیوەند بە پەیوەندیی دوو لایەنەو گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەم وتووێژەدا جیا لە ڕوونکردنەوەی ڕوانگەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دابین کردنی سەقام و ئاسایشتی گشتداگری بەدوور لە دەستوەردانی بیانییەکان، ئاماژەی کردە ھێندێک جم و جوڵی گومانلێکراوو سەرەڕۆیانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، وتیشی: بەرپرسایەتیی شوێنھاتی ھەرچەشنە سەرەڕۆییەکی شیمانەیی لە ئەستۆی واشێنگتۆنە.