کانونی دوھەم 04, 2021 14:17 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە : جموجوڵەکانی ئەمریکا لە بەر چاومان شاراوە نین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە جموجوڵەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا گوتی : جموجوڵەکانی ئەمریکا لەبەرچاومان شاراوە نین و ئاگامان لێیە لە عێراق و ناوچەکەدا چی دەکات .

 سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ئەمڕۆ دوشەممەدا وتی: 10 ی بەفرانبار بەڕێز عێراقچی سەردانی قەتەری کرد و لە دیداری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دوایین گۆڕانکارییەکانی هاوپەیوەند بە کەنداوی فارس تاوتێ کرا و ڕۆژێک پێشزەریف لەوەش وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر لە ڕێگای تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان کرد و زەریف لەو پێوەندییەدا پاشهاتەکانی هەرجۆرە سەربزێوی و ئاڵۆزیەک لە ناوچەکەی لە ئوستۆی واشنتۆن وەسف کرد.

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە ئامادەبوونی کۆپاپۆڕی فڕۆکە بەری ئەمریکا لە کەنداوی فارس وتی: هەوڵ و جووڵە و سەربزێوییەکانی ئەمریکا دەبینین و هەموو دامودەزگا هەواڵگری، ئەمنیەتی و هێزە چەکدارەکان بە وردی هەڵسوکەوتەکانیان چاوەدێری دەکەن.

ناوبراو وتیشی: سەربزێوییەکانی ئەمریکا دوور لە چاومان نین و جووڵە نهێنی و ئاشکراکانیان لە ناوچەکەدا دەبینین و پەیامی پێویستیشمان لەو بارەوە داوەتە وڵاتانی ناوچەکە کە نەکەونە داوی ئەمریکاوە.

خەتیب زادە گوتی: هەر ئەو جۆرە کە بەڕێز زەریف وتی ڕۆڵی ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی لە هەندێک ئاڵۆزییەکان بەتایبەتی عێراق دەبینین، وەڵامی ئێمە ئەوەیە کە  بەدوای شەڕەوە نین بەڵام لە بەرگری لە وڵاتی خۆمان گومانمان نییە و راستەوخۆ و ئاشکرا وەڵامی هەرجۆرە دەستدرێژیەک دەدەینەوە.

خەتیب زادە سەبارەت بە قسەکانی ئەم دواییەی جەک سالیوان لەسەر ئەوەی کە دوای هاتنەوە بۆ سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران سەبارەت بە پرسی مووشەکی قسە دەکەین وتی: سەبارەت بە توانای بەرگری ئێران نە دانوستان دەکەین و نە تا ئێستاش کراوە.

ناوبراو جەختی کردەوە: توانایی بەرگری ئێران بە پێی پێویست و بە شێوەی سەربەخۆ شوێنگیری دەکرێت، یەک جار لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و لە بڕیارنامەی 2231 لەسەری باس کرا و تەواو بوو.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا دەزانێت چالاکی ناڤۆکی ئێران ئاشتیخوازانەیە، وتی: پرسی مووشەکی پرسێکی پلە دووهەمە و هەر بۆیە بنەمای گەمارۆکانی چەک هەڵوەشایەوە. لەسەر هیچ بابەتێک کە دانوستانی لەسەر کراوە، دانوستان ناکەینەوە. وەڵامی ئێمە بەڕێوە چوونی تەواو و بێ مەرجی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و قەرەبوو کردنەوەی خەسارەکانە.

خەتیب زادە سەبارەت بە ئەوەی کە لە گفتوگۆکانی زەریف لەگەڵ هاوتا کوێتی و قەتەرییەکەی خۆی پەیامێک بۆ واشنتۆن نێردراوە یان پێچەوانەکەی؟ وتی: ئێمە پێویستمان بە کەسێک نییە کە پەیام بدەین یان وەربگرین. لە ڕێگای سویسڕاوە پەیاممان بۆ ئەمریکا داوە. پاشهاتەکانی هەر جۆرە سەربزێویەک لە ئەستۆی واشنتۆنە و ئەگەر ڕووداوێک ڕوو بدات یەک چرکە ڕاناوەستین.

سەرپەیڤ