کانونی دوھەم 07, 2021 19:55 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی زەریف بەرامبەر بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا وتی: سەرۆک کۆمارێکی ملھوڕ کە بە نیازی تۆڵەسەندنەوە لە جەماوەری وڵاتەکەی بوو، لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو بەرامبەر بە گەلی ئێران و خەڵکانی دیکە خراپتر جوڵایەوە.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا لە توییتێردا نووسی: ئەوەی جێگای پەرۆشییە ئەمەیە کە ھەر ئەو کەسە مۆڵەتی کۆنترۆڵ نەکراوی ھەڵایساندنی شەڕێکی ناڤۆکیشی پێیە کە دیارە ئەمەش نیگەرانییەکی گشتی بۆ تێکڕای کۆمەڵگای نێونەتەوەیی.

ھرووژمی لایەنگرانی سەرۆک کۆماری ماوەبەسەرچووی ئەمریکا بۆ سەر کۆنگرێسی ئەم وڵاتە کە خەریکی پشتڕاست کردنەوەی یەکجاریی سەرکەوتنی «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردە بوو، کاردانەوەی کاربەدەستان و دیپلۆماتە باڵاکانی وڵاتانی جۆربەجۆری لێ کەوتەوە.

سەرپەیڤ