روحانی : ئاسایش و ئاشتیی بە ھاریکاریی وڵاتانی ناوچەکە دابین دەبێت
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی : ئاسایش و ئاشتیی بە ھاریکاریی وڵاتانی ناوچەکە دابین دەبێت.
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی ئیران پرێس ، حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی دوشەممە لە دیداری «محمد بن عبدالرحمن بن جاسم آل ثانی» وەزیری دەرەوەی قەتەر لە تاران ، بە ئاماژە بەوەی کە پێشکەوتنی ھەر وڵاتێک لە ناوچەکەدا بە دامەزرانی سەقام و ئاشتیی و ئارامیی لە ناوچەکەدا بەدەست دێ ، پێشوازیی کرد لە وتووێژ و ھاریکاریی لە گەڵ وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس و گوتیشی : ئێران پێبەندە بە پرۆژەی ئاشتیی ھۆرمز و لەسەر ئەم باوەڕەیە ئاشتی و سەقام لە ناوچەکەدا تەنیا لە سایەی ھاریکاری و ھاوڕێی و دانوستانی نێوان وڵاتانی ناوچەکە مسۆگەر دەبێت .
رۆحانی لە درێژەدا ئاماژەی کردە گۆڕانکاریەکانی ئەمریکا و گوتی : ئەمڕۆکە بۆ ھەموو دونیا دەرکەوتووە کە سیاسەتی گوشاری زۆرینە نوشوستی ھێناوە و حکومەتی نوێی ئەمریکا چارەیەکی نیە جگە لە قەرەبووی ھەڵەی حکومەتی پێشوو و بەجێھێنانی بەڵێنە یاساییەکانی.
وەزیری دەرەوەی قەتەریش ئێرانی وەک وڵاتێکی دۆست و برادەر لە ناوچەکەدا ناوبرد و جەختی کردەوە لەسەر گەشەپێدان و قوڵکردنەوەی پێوەندیی دوو قۆڵی لە ھەموو بوارەکان دا بە تایبەت ھاریکاری ئابووری و تیجاری .