ڕوحانی : کۆمپانیاکانی بنەما زانست و دەرمانی ، ئێرانیان لە هاوردە بێ نیاز کرد
سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی کرد کۆمپانیاکانی بنەما زانست و دەرمانی ، ئێرانیان لە هاوردە بێ نیاز کرد .
حەسەنی ڕوحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ وتی: لە دەورانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆمپانیاکانی بنەما زانست لە پاڵ کومپانیاکانی دەرمانی ئێران هاتنە ناو گۆڕپانەوە و وڵاتیان بێ نیاز کرد لە کەرەستەی پزیشکی و دەرمانی .
ڕوحانی لە دانیشتنی ئەرکانی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بە ڕێز گرتن لە کۆمپانیاکانی بنەما زانست بە تایبەت لە بواری بەرهەمهێنانی دەمامک ، ڤێنتیلاتۆر ؛ دەواو دەرمان و کەلوپەلی دیکەی پزیشکی وتیشی : ئەگەر بڕیار بوایە ئەو کەلو پەلانە بە تایبەت لە دەورانی بایکۆت دا لە وڵاتانی دەرەوە هاوردەمان کردبایە ڕووبەڕووی کێشەی زۆردەبووینەوە .
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئاماژە بە لێهاتوویی بەشی تەندروستی بە تایبەت لە شێوازی پاراستنی نەخۆشان وتیشی: کەرتی تەندروستیی ئێران بە لێکدانەوەی بەردەوام ، خەڵک ئاگادار دەکەنەوە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆرۆنا و زۆرێک لە دەرمانەکانیش لە ناوخۆدا ساز کراوە .