ڕۆحانی: ساڵی ١٤٠٠ ساڵی کۆنترۆڵی کۆرۆناو بایکۆتە
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ساڵی ١٤٠٠ی کە دەرگانەی سەدەی تازەیە بە ساڵی کۆنترۆڵ کردنی کۆرۆناو سەرکەوتنی لێبڕاوانەی گەلی ئێران بە سەر بایکۆتەکانی ملھوڕانەی ئەمریکایە.
حەسەن ڕۆحانی لە وتەکانی دا پاش دوایین کۆبوونەوەی دەوڵەت ھیوای خواست کە، گەلی مەزنی ئێران کە لە تەواوی بوارەکاندا بە خۆڕاگری و یەکگرتن سەرکەوتنی درەوشاوەی زۆری مسۆگەر کردووە، ساڵی داھاتووش ھەر سەرکەوتنی گەورە بە دەست بھێنێت.
ڕۆحانی بە دەربڕینی ئەمەی کە ھیوادارین لە ساڵی ١٤٠٠ دا پێکوتە ئێرانییەکانی بەرەکەت، ڕازی و فەخرا بکەوێتە بەردەستی تەواوی خەڵک، پێی داگرت: ساڵی داھاتوو بە دڵنیاییەوە ساڵێکی باشتر دەبێت بۆ کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشیی کۆرۆنا و بۆ ئەم مەبەستەش ھەمووان دەبێ یارمەتیی یەکتر بدەن و دێنماییە تەندروستییەکان ڕاپەڕێنن.
ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە لە ساڵی ٩٧ دا لەگەڵ شەڕی ئابووری دا بەرەوڕوو بووینەوەو لەم شەڕەش دا تەنیا بووین، وتی: ھەر چۆن لە شەڕی ھەشت ساڵەش دا لە بەرامبەر دەست درێژکاران تەنیا بووین و گەلی ئێران خۆی ڕاگرت، لە ماوەی ئەم سێ ساڵەی شەڕی داسەپاوی ئابووریش ھەر گەلی ئێمە تەنیا بوو کەچی بە ھەموو ھەست و نەستیەوە خۆڕاگریی نواند.
ڕۆحانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەمڕۆکە ھەل و مەرج بۆ شکاندنی ئاڵقەی بایکۆاەکان لە ھەر کاتێکی تر لەبار ترە ، وتیشی: ئەمریکییەکان گەلێک جار وتوویانە کە بەنیازن بەرەولای بەڵێنمەندی و بەرجام بادەنەوە، ھەڵبەت دیارە وتنی ئەمە بە تەنیا بۆ ئێمە دڵنیاکەر نییەو ئێمە چاوەڕوانی ھەنگاوی کردارین.