ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: خەباتی ڕەوای دژی ڕژێمی داگیرکەر بەردەوام کەن ھەتا بەناچاری پێملی گشتپرسی ببێت
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە جوڵانەوەی ڕوولە ھەڵدێری ڕژێمی زایونی دەستی پێکراوەو نسکۆی تێ ناکەوێ ، پێی داگرت، خەباتی ڕەوای دژی ڕژێمی داگیرکەر بەردەوام کەن ھەتا بەناچاری پێملی گشتپرسی ببێت.
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و ڕۆژی جیھانیی قودس وێڕای ئاماژە کردن بە گۆڕدرانی ھلوسەنگیی ھێز بە قازانجی دنیای ئیسلام و بەرەی خۆڕاگری و لە بەرامبەردا ئاوا بوونی ئاشکرای دەستەڵاتی ئەمریکاو ڕژێمی زایونی، ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ چەند دەوڵەتی لاوازی بە لەمپەری سەر ڕێگای ڕوولە ڕووخانی ڕژێمی داگیرکەر نەزانی و وێڕای پێداگرتن لە سەر ڕاپەڕێندرانی خواستی لۆژیکانەی گشتپرسی لە تەواوی دانیشتوانی سەرەکیی فەلەستین بۆ دیاری کردنی چارەنووسی نیزامی سیاسیی ئەم وڵاتە، ڕوو لە خەباتکارانی فەلەستینی وتی: خەباتی ڕەواو ئاکارانەی خۆتان دژی ڕژێمی داگیرکەر ھێندە بەردەوام کەن ھەتا بەناچاری پێملی ئەو خواستە پێشکەوتنخوازانەیە ببێت.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕووداوی فەلەستینی بە گرینگترین و زیندووترین پرسی ھاوبەشی ئوممەتی ئیسلامی زانی و وتی: سیاسەتەکانی سیستمی سەرمایەداری زاڵم و جەنایەتکار ، دەستی نەتەوەیەکی لە زێد و نیشتمان و خاکی باو باپیرانی خۆی کورت کردووەتەوە و لەوێدا ڕژیمی تیڕوڕیست و خەڵکی بێگانەی داناوە
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێرڕای ئاماژە کردن بە لۆژیک تەواو سستەکی دامەزرانی ڕژێمی زایونی وتیشی: ئەورووپییەکان بە پێی بانگەشەی خۆیان زوڵمیان لە جووەکان کرد لە ساڵانی شەڕی جیهانی دووهەمدا . کەچی دەڵێن دەبێ بە ئاوارە کردنی نەتەوەیەک لە ڕۆژئاوای ئاسیا و قەلاچۆی دڵتەزێن لەو وڵاتە تۆڵەی جووەکان بکەنەوە . ئەوە لۆژیکێکە کە دەوڵەتە ڕۆژئاواییەکان بە لاگریی بێ درێغ و شێتانەی خۆیان لە ڕژیمی زایونی پشتیان پێی بەستووە و ئا بەم جۆرە بە پێچەوانەی هەموو بانگەشەی درۆیینی خۆیان لە حاند مافی مڕۆڤ و دیموکراسی جووڵانەتەوە.
بەڕێزی بە وەبیرھێنانەوەی ئەم ڕاستییە کە زایونییەکان ھەر لە ڕۆژی ھەوەڵەوە فەلەستینیان کرد بە بنکەی تیرۆریزم، وتیشی: ئیسرائیل نەک وڵات بەڵکو بنکەیەکی تیرۆریستییە دژی نەتەوەی فەلەستین و گەلانی موسڵمانی دیکە،بەم پێیە خەبات بە دژی ئەو ڕژیمە دڕندە خەبات بە دژی تڕۆڕیزمە و ئەوەش ئەرکی هەمووانە .
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی وێڕای ئاماژە کردن بە ڕووداوەنکانی بەرلە دامەزرانی ڕژێمی داگیرکەر واتە دەسوەردانی چالاکی ڕۆژئاوا لە ناوچەکەو بە دەستەڵات گەیاندنی دەوڵەتە ملھوڕو دەستنیاکان ، لاوازی و دووبەرەکی لە نێو ئوممەتی ئیسلامی بە بەستێن خۆشکەری داگیرکرانی فەلەستین زانی و وتی: لەو بڕگەیەدا هەر دوو ئوردوگای سەرمایەداری و کۆمۆنیزم لە گەڵ قاروونە زایونیەکان یەکیان گرت . ئەمە جێی وانە وەرگرتنە کە لەو بڕگەیەدا هەر دوو ئوردوگای سەرمایەداری و کۆمۆنیزم لە گەڵ قاروونە زایونیەکان یەکیان گرت . ئینگلیز خودی پیلانەکەی داڕشت و بەدوادا چوونی بۆ کرد. سەرمایەدارانی زایونی جێ بەجێ کردنەکەیان بە پارە و چەک گرتە ئەستۆ و یەکێتیی سوڤیەت یەکەم حکوومەتێک بوو کە دامەزرانی دەوڵەتی ناڕەوای بەفەرمی ناسی و جوولەکەکانی بە لێشاو بەرەو ئەوێ نارد .
ڕابەری مەزنی شۆڕش ڕەوشتی ئەمڕۆی جیھان و ھاوسەنگیی ھێزی بە قازانجی دنیای ئیسلام زانی و وێڕای ئاماژە کردن بە ڕووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لە ئەورووپاو ئەمریکا لەوانە ھەڵبژاردنی ئەمریکا وتی: هەڵبژاردن لە ئەمریکا و تاقیکاریی یەکجار پڕلە ڕیسوایی بەڕێوەبەرانی خۆ بە زل زانی ئەوان و بەڕەورووبوونەوەی یەک ساڵەی ناسەرکەوتووانە ی کۆرۆنای گشتداگر لە ئەمریکا و ئەوروپا و پەراوێزی پڕ لە شەرم و شوورەیی و ئاڵۆزیی سیاسی و کومەڵایەتی ئەم دواییە لە گرینگترین وڵاتانی ئەوروپایی...ھەر هەموویان نیشانەی بەرەو هەڵدێر چوون و ئاوا بوونی ئوردوگای ڕۆژئاوان .
بەڕێزی خاڵی بەرامبەری ئەو تێکچوونەی ڕۆژئاوای، ھەڵکشانی ئاستی ھیوداری و توانایی گەلانی ئیسلامی زانی و وتی:گەشەی هێزی خۆڕاگری لە هەستیارترین ناوچە ئیسلامیەکان ، گەشەی توانایی بەرگری و هێرشکارانەیان، گەشەی وریا بوونەوە و خولیا و هیوا لە نێو نەتەوە موسوڵمانەکان، گەشەی هۆگری بە دروشمی ئیسلامی و قورئانی، گەشەی زانستی، گەشەی سەربەخۆیی خوازی و پشت بە خو بەستن لە نەتەوەکان نیشانەیەکی پیرۆزە کە مزگێنیی داهاتوویەکی باشتر دەدات .
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی یەک ھێزمەندکردنی وڵاتانی ئیسلامی لە سۆنگەی کێشەی فەلەستین و چارەنووسی قودسی پیرۆزەوە، وتی: ئەم یەک ھێزمەندکردنە مۆتەکەی دوژمنی زایونی و لایەنگرە ئەمریکی و ئەورووپییەکانیەتی و پیلانی هەرەس هێناوی «سەودای سەدە» و هەوڵدان بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی چەن حکوومەتێکی لاوازی عەرەبی لە گەڵ ڕژیمی داگیرکەر پەلەقاژەیەکە بۆ هەڵاتن لەو مۆتەکەیە .
بەڕێزی بەردەوام کرانی خۆڕاگری لە نێو سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین و ھێزمەندکرانی ھێڵی جیھادو شەھادەت و پشتگریی جیھانیی دەوڵەتان و گەلانی موسڵمانی لە خەباتکارانی فەلەستینی بە دوو ھۆکاری گرینگی دیاریکەری داھاتوو زانی و وتیشی: ئەم جوڵانەوە سەرتاسەرییە پوچەڵ کەرەوەی پیلانی دوژمنانەو ھەمووان بە کاربەدەستان، ڕووناکبیران، زانایانی دینی، حیزبەکان و گەنجانی ئازاو باقیی توێژەکان دەبێ جێ و شوێنی خۆیان لەو بزافە سەرتاسەریەدا بدۆزنەوە و ڕۆڵی تیادا ببینین .