دەنگدانەوەی یەکەم پرێس کۆنفڕانسی سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی ئێران لە میدیا بیانیەکان دا
لێدوانەکانی ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی ئێران لە بارەی سیاسەتی دەرەوە و رێککەوتنی ناڤۆکی ، دەنگدانەوەی بەرفراوانی لە میدیاکانی جیھان دا ھەبوو.
رۆیتێرز بەم مانشێتە کە رەییسی گوتی سیاسەتی دەرەوەیی ئێران بە رێککەوتنی ناڤۆکی نابڕێتەوە ، چەند بەشێک لە قسەکانی سەرۆکی کۆماری ھەڵبژێردراوی ئێران لە یەکەم پرێس کۆنفڕانسی ئەو لە گەڵ میدیا نێوخۆیی و بیانیەکانی گواستەوە .
ئەم ھەواڵدەریە بە ئاماژە بە بەشێکی دیکەی قسەکانی سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی ئێران بە گێڕانەوە لەو نووسی : لە ئەمریکام دەوێ بگەڕێتەوە بۆ بەڵێنەکانی لە چوارچێوەی رێککەوتن . ھەموو بایکۆتەکانی دژی ئێران دەبێ ھەڵوەشێن و ئێرانیش لێی دڵنیا بێت .
ھەواڵدەریی سپوتنیکش نووسی : ئیبراھیم رەییسی سەرۆک کوماری ھەڵبژێردراوی ئێران لە یەکەم پرێس کۆنفڕانسی دا بە راگەیاندنی ئەوەی کە تاران لە دەورەی دەسەڵاتی حکومەتی ئەو درێژە ئەدات بە دانوستانەکان لە بارەی ژیاندنەوەی رێککەوتنی ناڤۆکی ، جەختی کردەوە دیپلۆماسیی ئێران بەم پرسە نابڕێتەوە .
ھەواڵدەریی فەڕانسەش چەند بەشێکی لێدوانەکانی رەییسی روماڵکرد و نووسی ، سەرۆک کوماری ھەڵبژێردراوی ئێران رۆژی دوشەممە گوتی حکومەتەکەی رێگای ئەنجامدانی دانوستان تەنیا بۆ دانوستان لە گەڵ ھێزە جیھانیەکان نادات.
ھەواڵدەریی ئاسۆشێتد پرێسیش بە گواستنەوەی لێدوانەکانی رەییسی لە راپۆرکێدا نووسی : سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی ئێران جەختی کردەوە لە گەڵ جۆ بایدێن سەرۆکی ئەمریکا دیدار ناکات .
سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراو گوتی : ئەمریکا لەسەریەتی ھەموو بایکۆتە ستەمکاریەکان لە دژی ئێران ھەڵوەشێنێ .