ته‌مووز 08, 2021 17:28 Asia/Tehran
  • سەرکەوتوو بوونی دانوستانەکانی نێوماڵی ئەفغانییەکان لە تاراندا

بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئاسیای باشووریی سەربە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە: دانیشتنەکەی نێوماڵی ئەفغانییەکان لە تاراندا دانیشتنێکی سەرکەوتوو بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، «سەیید ڕەسوڵ موسەوی» بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئاسیای باشووریی سەربە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە ھەژماری توییتێرەکەی خۆی دا وێڕای ئاماژە کردن بە «بەرپا کرانی کۆبوونەوەی نێولن ئەفغانییەکان» لە تاران دا نووسی: دانیشتنێکی سەرکەوتوو بوو ، بەڵگەی سەرکەوتوو بوونەکەشی جاڕنامەکەی دانیشتنەکەیە.

موسەوی وتیشی: ھەردووک لا بە توندی ھێرشی سەر ناوەندەکانی ف ێرکاری، ناوەندەکانی داوودەرمان و دامەزراوە گشتییەکانیان ئیدانە کردو دانیشتنەکەی تارانیان بە دەرفەتێکی تازە زانی بۆ ھێزمەند کردنی ڕێگاچارە سیاسییەکانی پرسی ئەفغانستان.

یەکەم خولی وتووێژەکانی نێوماڵی ئەفغانییەکان لە تاران دا، ئەمڕۆ بە لێدوانی «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران، سەرۆک شاندەکانی ھەردووک لای کۆماری و تالیبان و دەرکردنی جاڕنامەیەکی ٦ بڕگەیی  کۆتایی پێ ھات.

سەرپەیڤ