کانونی یه‌که‌م 23, 2021 10:25 Asia/Tehran
  • کۆتایی ھاتنی قۆناغی زەوینیی حەڤدەھەمین مەشقی پێغەمبەری ئەعزەم (ص)

قۆناغی زەوینیی حەڤدەھەمین مەشقی پێغەمبەری ئەعزەم (ص) بە ڕاپەڕێندرانی سەرکەوتووانەی چالاکیی بەربڵاوی شەوانەی یەکە جۆربەجۆرەکانی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کۆتایی ھات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، قۆناغی زەوینیی حەڤدەھەمین مەشقی پێغەمبەری ئەعزەم (ص)ی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە لە ناوچەی گشتیی باشووری ئێران دەستی پێ کرا بوو، لە یەکەم ساتەکانی بەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە بە ڕاپەڕێندرانی سەرکەوتووانەی ئۆپراسیۆنی چالاکیی بەربڵاوی شەوانەو بەکارھێنرانی تاکتیکی ئاوێتەی  یەکە جۆربەجۆرەکانی تەکاوەر، زریدار، تۆپخانە، خۆفڕو کۆپتەرە ھەڵمەتبەرەکانی یەکەی ئاسمانیی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کۆتایی ھات.

لەم مەشقەدا تەواوی یەکەو بەشە بەشدارەکان بە کەرەستەوتفاقی شەڕی شەوانە تەیار کرابوون و بە باشی توانییان ئامانجەکانی مەشقەکە وەدی بھێنن.

مەشقی ھاوبەشی پێغەمبەری ئەعزەمی ١٧ی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕۆژی دووشەممەوە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە گوێئاوەکانی کەنداوی فارس ، گەرووی ھۆرمۆزو ناوچەی گشتیی پارێزگاکانی ھۆرمۆزگان ، بوشەھرو خوزستان بە بەشداریی یەکەگەلێکی ھیێزی زەوینی، دەریایی و ھەوافەزای سپاو ھەروەھا ھێندێک لە یەکەکانی جەماوەریی سەربە بەسیجی موستەزعەفین بەرپا کرا.

سەرپەیڤ