کانونی یه‌که‌م 24, 2021 15:30 Asia/Tehran
  • ھاوێژرانی ١٦ موشەکی باڵستیک لە مەشقی پێغەمبەری ئەعزەم(ص)

لە قۆناغی کۆتایی حەڤدەھەمین مەشقی پێغەمبەری ئەعزەم(ص)ی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ١٦ موشەکی باڵستیک بەشێوەی ھاوکات ھاوێژراو ئامانجە پێشتر دیاری کراوەکانی خۆیانیان خاپوور کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، قۆناغی کۆتایی حەڤدەھەمین مەشقی پێغەمبەری ئەعزەم(ص)ی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بەھاوێژرانی ھاوکاتی ١٦ موشەکی باڵستیکی دووربڕ و نێوان بڕو کورتەبڕی ھێزی ھەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بەرەو ئامانجە پێشتر دیاری کراوەکان. بەڕێوە برا.

لەم قۆناغەی مەشقەکەدا موشەکەکانی عیماد، قەدر، سججیل، زەلزال دزفول و زوڵفەقاڕ بنکە ھەستیارە گریمانەییەکانی دوژمنیان بە تەفەڕنجەوە پێکاو لەنێویان بردن.

ھاوکات لەگەڵ ھاوێژرانی موشەکەکان، دە خۆفڕی ھەڵمەتبەری ھێزی ھەوافەزای سپاش لە دەستپێکەوە ھەستان و ئامانجە پێشتر دیاری کراوەکانیان خاپوور کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، تاقیکرانەوەی موشەکەکانی سووتەمەنی ویشکی بۆ پەڕینەوە لە قەڵغانی دوژمن، ھاوێژرانی ھاوکات و پێکانی ھاوکات و بەرز کرانەوەی ئاستی لە سەر ھەست بوونی جەنگاوەرانە لەو تایبەتمەندییانەی بەشی کۆتایی حەڤدەھەمین مەشقی پێغەمبەری ئەعزەم(ص)ی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بوو.

مەشقی ھاوبەشی پێغەمبەری ئەعزەمی ١٧ی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕۆژی دووشەممەوە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە گوێئاوەکانی کەنداوی فارس ، گەرووی ھۆرمۆزو ناوچەی گشتیی پارێزگاکانی ھۆرمۆزگان ، بوشەھرو خوزستان بە بەشداریی یەکەگەلێکی ھیێزی زەوینی، دەریایی و ھەوافەزای سپاو ھەروەھا ھێندێک لە یەکەکانی جەماوەریی سەربە بەسیجی موستەزعەفین بەرپا کرا.

سەرپەیڤ