محەمەد ئیسلامی لە گفتوگۆ لەگەڵ سپۆتنیک: ئێران پیتاندنی زیاتر لە 60 لەسەد ئەنجام نادات
کانونی یهکهم 25, 2021 15:31 Asia/Tehran
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران بە جەختکردن لەسەر ئەوەی کە چالاکی ناڤۆکیی ئێران بە پێی یاساکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکییە، ڕایگەیاند : نامانەوێت پیتاندنی زیاتر لە 60 لەسەد ئەنجام بدەین.
ناوبراو لە وەڵام بەم پرسیارە کە ئەگەر لایەنەکان نەتوانن بگەنەوە ڕێککەوتنی 2015، ئایا ئێران ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆمی دەباتە سەرتر لە 60 لەسەد، وتی: نەخێر.
ئیسلامی لە درێژەدا جەختی کرد: ئامانج لە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران چارەسەر کردنی پێداویستییەکانی وڵات لە بواری بەرهەمهێنانی پیشەیی و هەروەها چآرەسەری پێداویستی بەکارهێنەرانی ناوخۆیی لە بواری هەندێک کاڵای تایبەتە.
ناوبراو گوتیشی : هەموو چالاکییە ناڤۆکیەکانی ئێران بە پێێ ڕێککەوتنەکان، پێڕەو و یاساکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی ئەنجام دەدرێت.