ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیداری مەدداحانی ئالوبەیت (ع): دەوری خۆتان بەرامبەر شەڕە میدیای دژی گەل بدۆزنەوە
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیداری ژمارێک لە مەدداحانی ئالوبەیت (علیهمالسلام) جەختی کرد: هەیئەتەکان، ناوەندی جیهادی شیکردنەوەن؛ ڕۆڵی خۆیان بەرامبەر شەڕی میدیایی دژی گەل بدۆزنەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەری ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەقامی مەزنی ریبەری، ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ(یەکشەممە) لە ساڵڕۆژی پڕ لە بەختەوەری لەدایکبوونی حەزرەتی فاتیمەی زەهرا(س)، لە دیداری ژمارێک لە مەداحانی ئالوبەیت، بە تیشکخستن لە سەر ڕەهەندە بەرزەکانی کەسایەتی حەزرەتی فاتیمە فەرمووی: حەزرەتی فاتیمەی زەهرا(س) دەبێ لەهەموو ڕەهەندەکان بەتایبەتی چالاکییەکانی کۆمەڵایەتی و شۆرشگێرانە، سەرچەشن ونمونه بن.
ئایەتۆڵڵا خامنەیی لە درێژەی وتەکانی دا فەرمووی: خزمەتی کۆمەڵایەتی بە خەڵک لە بارودۆخێک دا کەدوژمن بە گوشارنانەوە ی ئابووری هەوڵ ئەدات ئەوان بەرامبەر شۆڕشی ئیسلامی دنە بدات،جیهادێکی بەبایخە.
بەڕێزی بە تیشکخستنەوە لە سەر جمو جوڵی بەربڵاوی دوژمنانی گەلی ئێران بۆ بە پێچەوانە نیشاندانی بیرو هزرەکان و لەناوبردنی ئیمان و بڕواکانی خەڵک بە هۆی شاڵاوی میدیاکان و بەکەڵک وەرگرتن لە هەزاران پسپۆری هۆنەری و میدیا و پشتیوانی سەرسوورهێنەری دراوی و ئاسایشی، گرنگترین گۆڕەپانی جیهادی بە گۆڕەپانی "لێکدانەوە و ڕوونکردنەوە" زانی و جەختیکرد: بەرامبەر ئەم چالاکییە شەیتانییە، کۆڕو هەیئەتەکانی مەدداحی دەبێ لە خۆیان پرسیار بکەن کە لە شەڕی بێ کۆتایی بەرەی حەق و ناحەق، و بەرەوڕووبوونەوەی ڕیوایەتی درۆ و ڕاستەقینە لە کوێ دان و چۆناو چۆن ئارمانج و بنەماسەرەکییەکانی شۆڕش پەرە پێئەدەن.