سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران : ئاژانسی وزەی ناڤۆکی ڕەوتێکی غەیری سیاسی بۆ ئێران بگرێتەبەر
ئادار 05, 2022 19:38 Asia/Tehran
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران جەختی کردەوە : ئاژانسی نێو نەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ڕەوتێکی غەیری سیاسی بۆ ئێران بگرێتە بەر .
محەمەد ئیسلامیی سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە پرێس کۆنفرانسێک دا لە گەڵ رافائێل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی ، لە تاران گوتی : هێوادارین هەنگاوە تێکدەرانەکانی دوژمنان لە دژی ئێران کە نمونەی بچووکی تیرۆری زانستوەرانی ناڤۆکی بوو ، درێژەی نەبێت .
ئیسلامیی گوتیشی : پرسەکان دەبێ بە رەوتێکی ئاسایی یەکلاببنەوە و هێوادارین رەوتی هاریکاریەکان غەیری سیاسیی بێت .
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمییش لەم پرێس کۆنفڕانسەدا گوتی : زۆر گرنگە بەتێگەیشتنێکی بەرامبەر بۆ هاریکاریەکان بگەین و وزەی ناڤۆکیی بۆ گەشەی وڵاتان و لەوان ئێران زۆر گرنگە .