بەھێزکردنی ھاریکاریەکانی ئاژانس و رێکخراوی وەزەی ئەتۆمیی ئێران
رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی بە ئامانجی یەکلاکردنەوەی بابەتەکان رێککەوتن ، لە درێژەی ھاریکاریی خۆیان دا وەک چۆن لە بەیاننامەی ھاوبەشی 27 ی ئاب باسکراوە ، ھاریکاری و وتووێژی نێوان خۆیان خێرا و بەھێز بکەن .
رافائێل گرۆسی سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی سەر لە بەیانیی شەممە لە سەرووی شاندێک دا گەیشتە تاران .
محەمەد ئیسلامیی جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران و رافائۆل گرۆسی سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی لەسەر بەیاننامەیەکی ھاوبەش رێککەوتن .
ئەوان رێککەوتن رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ئەوپەڕی تا 20 ی مارسی 2022 روونکردنەوەی نوسراو پێشکەشی ئاژانس بکات سەبارەت بەو پرسیارانەی لە لایەن ئاژانسەوە ھاتوونە ئاراوە لە بارەی سێ شوێن کە ئێران باسی نەکردوون ھاوڕێ لە گەڵ بەڵگەنامەی پشتیوانی ھاوپێوەند .