ڕێبەری باڵای شۆڕش:بۆ سەرکەوتن لە بەرامبەرزەخت و فشارەکانی ئەمریکا بەرخۆدان تاکە ڕێگایە
ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی جەختی کردەوە: ئەزموونی سەرکەوتووی ئێران و ڤەنزوێلا نیشانی دا کە تاکە ڕێگە بۆ سەرکەوتن لە بەرامبەر گوشارەکانی ئەمریکا خۆڕاگرییە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی راگەیاندنی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ، ئایەتوڵڵا خامنەیی ، ئێوارەی ئەمڕۆ (شەممە) لەگەڵ نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا و شاندی یاوەری کۆبووەوە وبە ئاماژە بە خۆڕاگریی ئێران و ڤەنزوێلا لە بەرامبەر گوشارە قورسەکان و شەڕی چەند رەهەندیی ئەمریکا جەختی کردەوە : ئەزموونی سەرکەوتووی هەردوو وڵات دەریخستووە کە تاکە ڕێگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم فشارانە خۆڕاگری و راوەستاویە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها ئاماژەی کردە پێشکەوتن و دەستپێشخەرییە زانستی و تەکنەلۆژییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵانی ڕابردوودا و فەرمووی: ئەم هەنگاوە گەورانە لە دۆخێکد ا نراون کە قورسترین و بێ وێنەترین گەمارۆ و گوشارەکان بەسەر نەتەوەی ئێران دا سەپێندران و ئەمریکییەکان خۆیان پێیان دەگوت گوشاری زۆرینە .
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی هەروەها رێزی گرت لە هەڵوێستی دژە زایۆنیی سەرۆکی ڤەنزۆئێلا و بە ئازایانە و دروست وەسفی کرد .
بەڕێزیان جەختی لەوە کردەوە کە خۆڕاگریی گەلی ئێران بووەتە هۆی شکستی سیاسەتی گوشاری زۆرینە ، بە جۆرێک کە یەکێک لە بەرپرسە سیاسییە پێشەنگەکانی ئەمریکا لەم دواییانەدا دەستەواژەی "شکستی شەرمەزارکەر"ی بەکارهێناوە.
سەرۆکی ڤەنزوێلاش لە روونکردنەوەی دۆخی سەختی ئابووری ڤەنزوێلا لە ساڵانی رابردوودا گوتی: ئەمریکییەکان شەڕێکی بەرەبەرە و فرەڕەهەندیان لە دژی وڵاتەکەمان دەستپێکرد، بەڵام توانیمان راوەستین و بایکۆتەکان بکەین بە دەرفەت .
مادورۆ ههروهها جهختی کرد که وڵاتهکهی پرسی فهلهستین به پرسێکی پیرۆزی مرۆیی دهزانێت و وتی: به هۆی ئهم بیروباوهڕه ڕژێمی زایۆنی له ڕێگهی موسادهوه درێژه به پیلانگێڕی دژ به ڤهنزوێلا دهدات.