واژۆکردنی ٩ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و بەڵگەنامەی هاوکاری نێوان ئێران و کازاخستان
بە ئامادەبوونی سەرۆکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کازاخستان، ٩ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و بەڵگەنامەی هاوکاری واژۆ کرا.
9 بەڵگەنامەی هاوکاری و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و کازاخستان بە ئامادەبوونی سەرۆکەکانی ئێران و کازاخستان، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و قاسم ژومارت تۆکایێڤ واژۆ کرا.
بە گوێرەی بنکەی راگەیاندنی سەرۆک کۆماریی ئێران، لە سەرەتای مەراسیمی واژۆکردنی بەڵگەنامەکانی هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات، ڕەئیسی و تۆکایێڤ بەیاننامەیەکی هاوبەشیشیان واژۆ کرد.
دوابەدوای واژۆکردنی بەڵگەنامە و یاداشتەکان، بڕیارە سەرۆکەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کازاخستان، سەید ئیبراهیم ڕەعیسی و قاسم ژومارت تۆکایێڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش دا بەشداری بکەن.
پێش مەراسیمی واژۆکردنەکە، ڕەئیسی و تۆکایێڤ؛ کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵییان ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی پرسەکانی ناوچەکە و بابەتەکانی جێگەی بایەخ.
سەرۆکی کازاخستان ئەمڕۆ بەیانیی گەیشتە تاران و لە لایەن ئیبراھیم رەییسی سەرۆک کۆماری ئێرانەوە پێشوازیی فەرمیی لێکرا .