ڕێبهری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی : ئهمڕۆ ناحەزانی ئێران و ئیسلام پشت به شهڕی نهرم دهبهستن
ڕێبهری مهزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران فەرمووی : ئهمڕۆ پشت بەستنی ناحەزانی ئێران و ئیسلام بە شەڕی نەرمە .
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بەرەبەیانی ئەمڕۆ (سێشەممە) لە دیداری کارگێڕانی کۆنگرەی نیشتمانیی شەھیدانی عەشایەر لە شوێنی بەڕێوەچوونی ئەم جڤینە لە شاری کورد لە پارێزگەی چوار مەحاڵ و بەختیاریی فەرمووی : ئهمڕۆ پشت بەستنی ناحەزانی ئێران و ئیسلام بە شەڕی نەرمە کەاوتە ھەموو تاکەکانی گەل لەوان عەشایەر پێویستیان بە کاروبار و بەرھەمی فەرھەنگیی ھەیە ھەڵبەت لە کاری فەرھەنگیی دا وەکوو بەرھەمھێنانی فیلم و کتێب دەبێ کاردانەوە و کارتێکەریی بەرھەمەکان سەرنجی پێ بدرێ .
ڕێبەری مەزنی شۆڕش بە ئاماژە بە خۆڕاگریی عەشاریەری رەوەند لە بەرامبەر هەوڵە بێ ئەژمارەکانی بیانیەکان بە درێژایی دوو سێ سەدەی رابردوو جەختی کردەوە : مەبەست لەم هەوڵانە ناچارکردنی عەشایەر بوو بە خیانەتکردن لە وڵات و کردارەکانی وەک جیاکردنەوە و شەڕی ناوخۆ کە هەرگیز سەرکەوتوو نەبوون،کەواتە عەشایەری ئێران لە دڵسۆزترین چینەکانی میللەتن.
بەڕێزیان قوربانیدانی عەشایەر لە سەردەمی شۆڕش و بەرگریی پیرۆزی بە نمونەی دیکەی ئەمەگناسیی ئەوان زانی و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ھۆکاری سەرەکیی یەکڕیزی و پێشکەوتن و فیداکاریی خەڵک بە عەشایەریشەوە فاکتەری "ئایین" بووە کە ئیمام خومەینی(رە) بە سوود وەرگرتن لەو پاژە گرنگە ، شۆڕشی سەرخست و دوای شۆڕیش لە ھەمبەر پشتیوانیی بیانی و حکومەتە کۆنەپەرستەکان لە سەدام ، بە مەبەستی لە پێخستنی شۆڕش ، بووە ھۆی پارێزراویی و مانەوەی وڵات .