ئاب 23, 2022 15:00 Asia/Tehran
  • سەردار «ئەبولفەزڵی عەلیخانی» لە سووریادا شەھید بوو

سەردار «ئەبولفەزڵی عەلیخانی» بە شەھیدانی بەرگریکاری گڵکۆ پیرۆزەکانەوە پەیوەست بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، سەرداری شەھید «ئەبولفەزڵی عەلیخانی» لە ئەفسەرانی کۆلیژی سەوادەی زانکۆی زانست و تەکنیکی حەزرەتی ئەمیرەلموئمینی(ع)ی سەربە ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ئەسفەھان و لە موستەشارانی سەربازی لە سووریا بوو کە ئەمڕۆ سێ شەممە لە کاتی ئەرک بەجێ ھێنانی دا وەک موستەشارێک لە سووریا شەھید کراو بە ئاپۆڕەی ھاوسەنگەرە شەھیدەکانیەوە پەیوەست بوو.

سەرداری شەھید «ئەبولفەزڵی عەلیخانی» خەڵکی شارستانی «دەرچە»ی ئەسفەھان بوو . بە پێی ڕاگەیاندنی بنکەی پەیوەندیی گشتیی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە، نەریتی ماڵئاوایی و بەڕێ کردن و ناشتنی تەرمی ئەم شەھیدە پایەبەرزە بە ئاگاداریی جەماوەری بەشەرەفی ئێرانی ئیسلامی دەگەیەندرێت.

سەرپەیڤ