وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ناچینە ناو پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان
روتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەتیکردەوە ئێران بچێتە ناو پرسەکانی ناوخۆوە، لەوانەش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان.
ناسر که‌نعانی له کۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌یدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نوسان له وه‌ڵامی پرسیارێکی په‌یوه‌ست به ڕوانگه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی له ھەرێمی کوردستانی عێراق و ئاخۆ ئێران ڕاوێژ و دیالۆگی له‌گه‌ڵ گرووپه کوردییه‌کان هه‌بووه له‌م باره‌یه‌وه یان نا وتی: ئێمه ناچینە نێو پرسە ناوخۆییەکانی ئەوانی ترلەوان ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
لەم پرێس کۆنفڕانسەدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە لێدوانی ئەم دواییەی ترۆئیکای ئەورووپا سەبارەت بە دانوستانەکانی هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان و ئیدیعاکانیان لە دژی چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئێران وتی: ئەم کارەی ئەوروپییەکان کارێکی هەڵە و بێ بیرکردنەوە کە لە کاتێکی هەڵەدا ڕوویدا و وەک پێشتر جەختی لەسەر کراوەتەوە بەهۆی حیساباتی هەڵەی لایەنی ئەوروپیەوە بووە.