ئه‌یلوول 21, 2022 08:03 Asia/Tehran
  • هیواداری دەربڕینی ڕەییسی لەمەڕ پێکهاتنی حکومەتێکی بەهێز لە عێراق دا

سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: هیوادارین لێکتێگەییشتنی نێوان لایەنە عێراقییەکان ببێتە هۆی پێکهاتنی حکومەتێکی بەهێز لەو وڵاتەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراهیم ڕەییسی» پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە بە کاتی خۆجێیی، لە دووهەمین ڕۆژی سەفەرەکەیدا بۆ نیۆیۆرک، لە هۆتێلی شوێنی مانەوەی خۆی دا چاوی بە «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق کەوت و وێڕای ڕاگەیاندنی ستایشی گەرم و گوڕی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و حکومەتی ئێران بۆ حکومەت و گەلی عێراق لەبەر میوانداریی دڵسۆزانەیان لە مەراسیمی ئەربەعینی ئەمساڵ، وتیشی: هیوادارین پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا ببێتە هۆی پێکهاتنی حکومەتێکی بەهێز لەڕێگەی لێکتێگەییشتن و دیالۆگەوە.

ڕەییسی هەروەها ئاماژەی بە قسەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد سەبارەت بە پێویستیی خێرایی لە تەواوکردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنی بەسرە-شەلەمچە و ڕایگەیاند: چارەسەرکردنی گرفتە بچووکەکەی ئەم پڕۆژەیە و تەواوکردنی خێراتری ئەنجام و دەستکەوتی گەورەی دەبێت لە فراوانکردنی ھەڵس و کەوت و هاوکاریی دوولایەنەو، هەروەها ئاسانکاری لە گواستنەوەی زیارەتکاران بۆ  پیرۆزگەکانی دوو وڵات.

سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌ درێژه‌دا وێڕای به‌رزنرخاندنی نیازپاکی و هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی عێراق و سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته‌ بۆ باشترکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان وڵاتانی ناوچه‌که‌ له‌وان ئێران و عەرەبستان و ڕایگه‌یاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشوازی له‌ چاکسازی لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عەرەبستان دەکات، بەڵام ئێمە مکوڕین لە سەر ئەوەی کە ئەم پرۆسەیە بە پشتبەستن بەو ڕێککەوتن و لێکتێگەییشتنانەی کە لە گفتوگۆکانی نێوان بەرپرسانی هەردوو وڵات لە عێراقدا کراوە، بەردەوام بکرێت.

ھەر لە دیدارەکەدا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش وێڕای سوپاسبێژی بۆ ڕەزامەندبوونی گەل و دەوڵەتی ئێران لە میوانداریی گەلی عێراق لەکاتی سەردانی مەزارگەی ئیمامی حسەین(ع)، وتیشی: گەلی عێراق تەنها ئەرکی خۆیان بەرامبەر بە زیارەتکارانی خۆشەویستی سەروەروسالاری شەهیدان بەجێ هێناوە.

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌ پێشکه‌شکردنی راپۆرتێک له‌باره‌ی دوایین دۆخی سیاسیی وڵاته‌که‌ی، نیازپاکی و هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ پەرە پێ دانی هاوکارییه‌کانی له‌گه‌ڵ عێراق دا به‌رز نرخاند.

سەرپەیڤ