بەیاننامەی ڕوونکردنەوەی هاوبەشی وەزارەتی ئیتیلاعات و ڕێکخراوی ئیتیلاعاتی سپای پاسداران سەبارەت بە ئاژاوەگێڕییەکان
بەیاننامەی ڕوونکردنەوەی هاوبەشی وەزارەتی ئیتیلاعات و ڕێکخراوی ئیتیلاعاتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سەبارەت بە ئاژاوەگێڕییەکان بڵاو بووەوە.
لە بەیاننامەی ڕوونکردنەوەی هاوبەشی وەزارەتی ئیتیلاعات و ڕێکخراوی ئیتیلاعاتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە ڕۆژی هەینی بڵاوکرایەوە، باس لەوە کراوە کە بەستێن خۆش کردن و دەرفەت ڕەخساندن بەشێکی ھەرەگرنگی ئامانجی دام و دەزگا سیخوڕییەکانی بیانی لە قەواخی پاکێجی دیزاین و پیلانگێڕان بۆ ئاژاوەکانی ئەم دواییە بووە کەلە ڕێگەی هەندێک گروپ و تۆڕی پەیوەندیدار بەوانەوە، بە شێوازی جۆربەجۆر لە نێوخۆی وڵاتدا جێبەجێ کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە ڕژێمی خوێنمژی ئەمریکا لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەدا، وێڕای کردنە بیانووی ڕووداوێکی پڕ لە ئازار و پێش ڕاگەیاندنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو «مەھسا ئەمینی» لەگەڵ جۆرێک گەشەو خۆشحاڵیی حاشا لێنەکراودا، کە لە هەموو قسە و هەڵوێستی کاربەدەستانی ئەو ڕژێمە شەپۆلی دەدا، پلانێکی پێشتر ئامادەکراوی تەنانەت چەندین جار پەک کەوتەی دەست پێکرد.
لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: دەزگای سیخوڕیی سی ئای ئەی (C.I.A.) بە هاوکاریی لەگەڵ دەزگای سیخوڕیی هاوپەیمانان و بریکارە کۆنەپەرستانەکانیان، پێش دەستپێکردنی ئاژاوەگێڕییەکان، بۆ وەڕێ خستنی پشێوییەکی سەرتاسەری لە ئێراندا بە مەبەستی ئەنجامدانی تاوانی دژی نەتەوەی گەورەی ئێران و یەکگرتوویی خاکی وڵات و هەروەها بەستێن خۆش کردن بۆ پەرە پێ دانانی گوشارە دەرەکییەکان، پلانێکی بەرفراوانی ڕاپەڕاند.
ئەم دام و دەزگاگەلە لە ھەنگاوەکانی ئەم دواییەی خۆیاندا هەوڵیان داوە کە بەستێن و بواری ھەندێک ناڕەزایی کۆمەڵگادا بقۆزنەوەو ھەتا پێسان دەکرێ پیلانە ھەواڵگرییەکانیان لە ئاراستەی ھەل و مەرجە ئاڵۆزەکە بەکاربهێنن.
لە بەیاننامەی هاوبەشی وەزارەتی ئیتلاعات و ڕێکخراوی ئیتیلاعاتی سپای پاسداران دا، هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە چاودێریی ورد و بەردەوامی زانیاریەکان لە ماوەی پتر لە یەکساڵی ڕابردوو، ئینجا بەڵگە دەستکەوتووەکانی پەیوەست بە قۆناغی ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەش و ناوەڕۆکی سیناریۆکانی دوژمن بۆ قۆناغی دوای قەیرانەکان، چەندین نموونە و ئاماژەی حاشا هەڵنەگری دەرخستووە لە بارەی ڕۆڵی بەرفراون و ھەمەلایەنەی ڕژێمی تیرۆریستی ئەمریکا لەمەڕ داڕشتن و جێبەجێکردنی و بەردەوامی دان بەو پشێوی و تێکچڕژاوییانە.