ڕاپێچ کرانی زیاتر لە سەد کەسی سەربە پێکھاتەکانی دژی شۆڕش
فەرماندەی بنکەی حەزرەتی حەمزە سەیدوشوهەدای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سەبارەت بە دۆخی سنوورەکانی باکووری ڕۆژئاوای ئێران ڕایگەیاند: ئاسایش لە سنوورەکانی ڕۆژئاوای وڵات پارێزراوەو لە ئاژاوەکانی ئەم دواییەدا، زیاتر لەسەد ئەندامی دژە شۆڕش، کۆمەڵەو دیموکراتمان قۆڵبەست کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەردار «محەممەد تەقی ئەسانلو» سەبارەت بە دۆخی سنوورەکانی باکووری ڕۆژئاوای وڵات وتی : سنوورەکانی باکووری ڕۆژئاوا سنوورێکی جێی متمانەن، بەڵام هەندێک جار و بە شێوەیەکی بەرتەسک، دوژمن توانیویەتی لەم دواییانەدا چەک هاوردەی وڵات بکات بۆ بڵێسەدار کردنی ئاژاوەکان لەم ھەل و مەجەی ئێستای وڵات دا کە ھەڵبەت ڕووبەڕووی چالاکیی هێزە ئەمنییەکان بووەتەوە.
فەرماندەی بنکەی حەزرەتی حەمزە سەیدوشوهەدا(ع) وتووشیەتی: ناوچەی باکووری ڕۆژئاوای وڵات پڕلە ھەڵەموت و شاخاوییە، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردووشدا بڕێکی بەرچاو چەک و تەقەمەنیمان بەو گروپانەوە گرتووە کە بەنیازی گواستنەوەی چەک بۆ نێو وڵات و بە تایبەت قوڵایی شارەکان بوون.
سەردار «ئەسانلو» لە درێژەی قسەکانی دا جەختی لەوەش کردەوە کە: ئەمە ئەوە دەردەخات کە دوژمن هەموو هەوڵێک دەدات بۆ گەییشتن بە ئامانجەکانی، بەڵام گرنگ ئەوەیە کە نەیتوانیوەو ناشتوانێت. توانایی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنوورەکانی باکووری ڕۆژئاوا زۆر باشە و ئەمەش ئەوە دەردەخات کە باڵادەستیی ئیتلاعاتمان لە ئاستێکی ھەرەبەرزدایە.
فەرماندەی بنکەی حەزرەتی حەمزە سەییدوشوهەدا ڕاشیگەیاند: پێویستە داواکاریی ئێمە لە حکومەتی ناوەندی عێراق کە دابینکردنی ئاسایشی سنوورەکانە جێبەجێ بکرێت. داواکارییەکەشمان تەنیا پەیوەندی بە ئاسایشی ناوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە نییە، بەڵکو ئاسایشی هەرێمی کوردستانی عێراق و بەگشتی عێراقیش دەگرێتەوە. ئەو گرووپە دژە شۆڕشانەی لە ھەرێم و یان لە عێراق دا سەقامگیرن، بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ئەوێش دادەنرێن.
سەردار «ئەسانلو» ئەوەشی ئاشکرا کرد کە، لەم پەیوەندییەدا ئێمە ھەم لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ناوەندیی عێراق وتووێژمان کردووە ھەم لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراقیش. لەم دواییەش دا توانیومانە زیاتر لەسەد ئەندامی دژە شۆڕش،بە تاقمەکانی کۆمەڵەو دیموکراتیشەوە قۆڵبەست بکەین.