ئاب 30, 2023 18:08 Asia/Tehran
  • گورزی کوشندەی هێزە ئەمنییەکان لە تۆڕێکی تێڕۆریستی- زایۆنی لە ئێران

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران رایگەیاند هێزەکانی سەر بەو ‌وەزارەتە، لە چوار پارێزگای وڵاتدا ، گورزێکی کوشندەیان لە تۆرێکی تێڕۆریستی - زایۆنی داوە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری کۆماری ئیسلامی ئێران ، سەربازانی ئیمام زەمان توانیویانە لە چوار پارێزگای وڵات دا تۆڕێکی تیرۆریستی بدۆزنەوە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی ئیتلاعات دا هاتووە بە هاوکاری هاوبەشی هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکان شانەیەکی نووستوو و تێکدەری تیرۆریستی - زایۆنی لە چوار پارێزگای وڵات دۆزرانەوە و تێکشکێندران.

 

سەرپەیڤ