ئادار 30, 2024 11:20 Asia/Tehran
  • کەنعانی: کۆمەڵگای جیهانی، رژیمی دەسدرێژکاری زایۆنی ناچار بە وەڵامدانەوە بکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پەلامارەکانی ئەمڕۆی سەر وڵاتی سوریای بەتوندی ئیدانە کرد.

"ناسر کەنعانی" وتی: ئەو پەلامارانە، پێشێلکرانی ئاشکرای یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان و هەروەها پێشێلکرانی سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی سوریاو هەڕەشەیەکی جیددییە بەدژ ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و جیهانی و پێویستە، کۆمەڵگای جیهانی و ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جگە لە شەرمەزارکردنی ئەو پەلامارە دەسدرێژکارانە، هەنگاوی پێش پێگرانە هەڵگرێ و رژیمی دەسدرێژکاری زایۆنی ناچار بە وەڵامدانەوە بکات.

سەرپەیڤ