وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: زایۆنیستەکان بەبەرچاوی خەڵکی جیهانەوە دڕندەکاری دەکەن
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: دڕندەکاریە جەنگیە سامناکەکان لە کەرتی غەزە بەبەرچاوی خەڵکی جیهانەوە هەروا بەردەوامن.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران نووسی: بۆردومانی هۆبەو تاوڵ و چیغی دەربەدەرو پەرتەوازە فەلەستینیەکان لە نێو نەخۆشخانەی شوهەدای ئەقسا لە دەیربەلەح کە بوە شەهیدو برینداربوونی ژومارەیەکی زۆر لە خەڵکی فەلەستین نوێترین دڕندەکاری ڕژیمی منداڵکوژی زایۆنیستە کە سەرجەم یاساو ڕێ و شوێنە نێودەوڵەتیەکانی مەخسەرە کردوە.
کەنعانی وتی بەرگرتنی خێرا لە بەردەوامی ئەو دڕندەکاریانە و پێوشوێن گرتنی مافیاسایی و دادڤانی دڕندەکارە زایۆنیستەکان بەرپرسایەتی مسۆگەری کۆڕو کۆمەڵە نێودەوڵەتیەکان و دامەزراوە نێونەتەوەیەکان و داخوازی بیروڕای گشتی خەڵکی جیهانە.
ناوبڕاو بەڕاشکاوی ڕایگەیاند کە دڕندەکاری سامناکی ڕژیمی زایۆنیست بەدژی خەڵکی گەمارۆدراوی کەرتی غەزە پەڵەیەکی شورەیی هەتاهەتاییە بە نێوچاوانی لایەنگرە دووڕوەکانی ئەو ڕژیمەوە.