May 12, 2024 09:30 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێڕان، گەڵاڵەی ئەنجومەنی عەوامی کەنادا لەمەڕ بەترۆریستی ڕاگەیاندنی سپای پاسدارانی بە هەوڵێکی بێ ئاوەزانە، دوژمنکارانەو لەدژ یاساو ڕێسا قەبووڵکراوەکانی مافگەلی نێونەتەتەوەیی زانی و وتی: سپای پاسداران، ئاڵاهەڵگری بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزمە.

"ناسر کەنعانی" ئەمڕۆ وێڕای ئیدانەکردنی گەڵاڵەی ئەنجومەنی عەوامی کەنادا لە بەترۆریستی ناساندنی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، وتی: ئەو کردە دوژمنکارانە، دەسوەردان لە کاروباری ناوخۆ و نمونەی ئاشکرای دەسدرێژیکردنەسەر سەروەریی و ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانە.

کەنعانی وتیشی: سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی هاوکات لەگەڵ بەشەکانی دیکەی هێزە چەکدارەکانی ئێران، بەرپرسایەتی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و سنورەکانی وڵات و هەروەها هەوڵدان لەپێناو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامی پاوەجێ لە ناوچەدا لەڕێی بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی وەیشومەی ترۆریزمی لەئەستۆیە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها وتی: ئەو کردە نابەرپرسانەی کەنادا لەدرێژەی ڕەوتێکی هەڵە دایە کە نوێنەرانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە زیاتر لە یەک دەیەی رابردوو، لەژێرکارتێکەریی رژیمی زایۆنیستی و لە هاوڕەوتی لەگەڵ ژمارێک تاقمۆکەی ڕەت کراوەو بێ جێگەوشوین ، گرتوویانەتە پێش.

سەرپەیڤ