کەنعانی: کردەوەکەی کەنەدا هەنگاوێکی دوژمنکارانە و دژ بە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کردەوەی سیاسی، نائاسایی و نائاوەزمەندانەی حکومەتی کەنەدا دژ بە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانی بە توندی ئیدانە کرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کردەوەی سیاسی، نائاسایی و نائاوەزمەندانی حکومەتی کەنەدا دژ بە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانی بە توندی ئیدانە کرد و ئەو بڕیارە نادرووستەی حکومەتی کەنەدای بە کردەوەیەکی دوژمنکارانە و دژ بە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان لەوان مافی سەروەری و خۆوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتان و نمونەی زەقی بنپێکردنی مافی سەروەریی نیشتمانیی ئێران زانی.
کەنعانی وتیشی: ئەم کردەوە نەبەرپرسانە و دنەدەرانەیە، لە ئاراستەی هەمان ڕێگای هەڵەیە کە حکومەتی کەنەدا زیاتر لە یەک دەیەی رابردوو بە هۆی کاریگەری دانانی لایەنە شەڕخوازەکان و بنپێکەرانی ڕاستینەی مافی مرۆڤ و بناغەدانەرانی سەرەکیی تیرۆریزم گرتوویە بەر.ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ناوەندێکی حکومی، بە پاڵپشتی گەلی ئێران و خاوەنی شوناسی فەرمی و یاسایی سەرچاوەگرتوو لە یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، پێیداگرت: کردەوەی قێزەون و دزێوی حکومەتی کەنەدا دژ بە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، هیچ کاریگەرییەک دانانێتە سەر بەرهەمهێنانی دەسەڵاتی ئاسایی و پێشپێگرانە و زیاتر کردنی ئاست و بازنەی هێز و توانای ئەم هێزە پڕشانازییەی هەڵقوەڵاو لە ناخی گەلی ئێران؛ کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش مافی خۆی بە پارێزراو دەزانێ بۆ وەڵامدانەوەی شیاو و بەرامبەر ، دژ بەم کردەوە نایاساییەی کە دژی گەل و حکومەتی ئێرانە.