ئاب 04, 2024 10:46 Asia/Tehran

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕاگەیێندراوێکدا، وردە زانیاریی هاوپێوەند بە چۆنیەتی ترۆری شەهید ئیسماعیل هەنیەی شیکردەوە.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ لە ڕاگەیێندراوێکدا سەبارەت بە هەوڵی ترۆریستیی رژێمی جەنایەتکاری زایۆنیستی کە شەهیدبوونی "ئیسماعیل هەنیە"ی سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی(حەماس)ی لێکەوتەوە، ڕایگەیاند: ئەو هەولە ترۆریستییە بە گەڵاڵەداڕێژی و جێبەجێکرانی رژیمی زایۆنیستی و پشتگریی دەوڵەتی تاوانکاری ئەمریکا ئەنجامی گرتووە.

لە درێژەی ئەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە، بەپێی لێکۆڵینەوەو لێکدانەوەکان، ئەو هەولە ترۆریستییە بە تێگیرانی مووشەکێکی کورتبڕ کە سەرێکی نزیک حەوت کیلۆگرامی بووەو بە تەقینەوەیەکی قورس، لە دەرەوەی شوێنی جێگیربوونی میوانان ئەنجامی گرتووە.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لەو ڕاگەیێندراوەدا جەختی کردووە: تۆڵەسەندنەوەی ترۆرکرانی شەهید ئیسماعیل هەنیە حەتمیە ورژیمی هەراسازکەر و ترۆریستی زایۆنی وەڵامی ئەو تاوانەی کە "سزایەکی سەختە" لە کات و شوێنی پێویستدا و لێبڕاوانە وەردەگرێتەوە.

سەرپەیڤ